سه‌ركرده‌یه‌كى سوننه‌ ئازاد كرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى ده‌كات جه‌مال كه‌ربوولى سه‌رۆكى حزبى حه‌لى سوننه‌ ئازاد كرا، كه‌ له‌ مانگى نیسانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌ستگیركراوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28ى تشرینى دووه‌م ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ ئاشكراى كردووه‌، جه‌مال كه‌ربوولى سه‌رۆكى حزبى حه‌ل ئازاد كراوه‌.

له‌ 18ى نیسانى رابردوو جه‌مال كه‌ربوولى كه‌ پیاوێكى سه‌رمایه‌دار و ناسراوه‌، له‌ لایه‌ن لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌بورغیف سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات به‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌ستیگركرا.

هه‌رچه‌نده‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت گرتنى كه‌ربوولى و براكه‌ى به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى بووه‌، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كى زۆر له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى ئازادبوونیشى رووننه‌كراوه‌ته‌وه‌.

چه‌ند مانگێك دواى ده‌ستبه‌كاربوونى مسته‌فا كازمى له‌ ناوه‌ڕاستى 2020 لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى پێكهێنرا، كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌واڵگرى و دژه‌ تیرۆره‌وه‌ پاڵپشتى ده‌كرێت و  له‌ ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان به‌رپرسى باڵایان گرتووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین