سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەسەر سزادانى تیرۆریستێکى داعش پەیامێک بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا دادگاییکردن و سزادانى تیرۆریستێکى داعش لە ئەڵمانیا بە هەنگاوى گرنگ ناودەبات و پشتیوانى خۆى بۆ هەموو هەنگاوێکى لەو جۆرە دەردەبڕێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (1)ى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "دادگاییکردن و سزادانی تیرۆرستێکی داعش به‌ تۆمه‌تی جینۆسایدکردنی ئێزدییان له‌ ئه‌ڵمانیا، هه‌نگاوێکی گرنگه‌، پێشوازی لێده‌که‌ین و هه‌موو پشتگیرییه‌ک له‌ هه‌ر هه‌نگاوێگی وا ده‌که‌ین".

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، هەروەها لە تویتەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، "هیوادارە ئەو هەنگاوەی دادگە ئەڵمانییەکە‌ هانده‌ری زیاتری به‌جێگه‌یاندنی دادوه‌ری بێت بۆ قوربانیانی ئێزدی و هه‌موو قوربانیانی تیرۆر."

جێگەى ئاماژەپێدانە، دوێنێ چوارشەممە دادگایەکى ئەڵمانیا، تەها جومەیلی کە هاووڵاتییەکی عێراقییە و ئەندامى پێشووى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش بووە، بە زیندانى هەتا هەتایی سزدا، بە تۆمەتی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی، کە جگە لە کوشتنى منداڵێکى ئێزدیدى پێنج ساڵان، دایکەکەشى بە کۆیلە کردبوو.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین