میسر سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ى چیاى قه‌ره‌چووخ ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى میسر له‌ راگه‌یێندراوێك سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى داعش بۆ سه‌ر گوندى خدرجیجه‌ى چیاى قه‌ره‌چووخ ده‌كات و به‌ "رووداوێكى به‌ ئازار"ى وه‌سف ده‌كات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ چوارى كانوونى یه‌كه‌م وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى میسڕ له‌ راگه‌یێدراوێكدا سه‌ره‌خۆشى له‌ عێراق وه‌ك گه‌ل و حكومه‌ت ده‌كات و رووداوى هێرشى تیرۆریستانى داعش بۆ سه‌ر خدرجیجه‌ به‌ رووداوێكى به‌ ئازار وه‌سف ده‌كات و هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازێ.

میسڕ پاڵپشتى ته‌واوى خۆى بۆ عێراق ده‌رده‌بڕێ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ پارێزگارى له‌ ئاسایش و سه‌قامگیرى خۆى بكات.

شه‌وى هه‌ینى رابردوو 2\3ى كانوونى یه‌كه‌م تیرۆریستانى داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندى خدرجیجه‌ له‌ ئه‌نجامى هێرشه‌كه‌ نۆ پێشمه‌رگه‌ و چوار هاووڵاتى شه‌هیدبوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین