رێگە نادرێت كلیچدار ئۆغلۆ سەردانى فەرمانگەى دەستەى ئامارى توركیا بكات کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى رێگەیان نەدا سەرۆكى جەهەپە سەردانى دەستەى ئامار بكات، سەرۆكى توركیا رایگەیاند، "بێ مۆڵەتى پێشوەختە بۆت نییە سەردانى ئەو فەرمانگەیە بکەى".

ئەمڕۆ دووشەممە شەشى كانوونى یەکەمى (2021) ماڵپەڕى (ئارتى) بڵاویكردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێكى هێرشى توندى كردە سەر كەمال كلیچدار ئۆغلۆ  و رایگەیاند، "كەسێك بەبێ ئەوەى بانگهێشت كرا بێت، بچێتە ئەو شوێنانە مرۆڤ شەرم لەخۆى دەكاتەوە، ئەوەش بزانە ناكرێت بەبێ كاتى دیاریكراو سەردانى فەرمانگەیەكى حكومى بكرێت، پێویستە دەستبەردارى ئەو كارانەت بیت و واز لە هەڕەشەكردن لە فەرمانبەران بێنیت، فەرموو لە گۆڕەپانى سیاسى ململانێ بكە، ئەو كارەش تەنیا تایبەت بەخۆتە، رێگەت پێ نادرێت هێرش بكەیتە سەر گەلى توركیا و زیان بە بەرژەوەندییەكانى وڵات بگەینیت".

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەردۆغان دەشڵێت، "ئەو دەتوانێت بێ دياريكردنى وادەى پێشوەختە سەردانى هەر رێكخراوێك بكات، بەڵام ئەوە فەرمانگەى حكومییە ناتوانێت هەركات ویستى سەردانى بكات".

لە بەرانبەر ئەو رێگرییە سەرۆكى جەهەپە رایگەیاند، "لە ئێستاوە ئەو دەستەیە، بە فەرمانگەیەكى وڵات داناندرێت، بەڵكو بووە بە فەرمانگەیەكى سەر بە كۆشكى كۆمارى، نابێت ئەوە لە یاد بكەین، ئەو یاسایەى ئێمە ملكەچینە یاساى هەموو فەرمانبەرێكى خزمەتگوزارى مەدەنییە، من هانى فەرمانبەران دەدەم بەشێوەیەكى دروست ئەركى خۆیان جێبەجێ بكەن".

لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەوانەى لەو فەرمانگەیە كاردەكەن نابێت هەرگیز ئەوە لە یاد بكەن، ئەو مووچەیەى وەرى دەگرن، تایبەت بە فەرمانبەرى خانەنشین، فەرمانبەرانى دەزگاى ئامار تاوانبارن، چونكە یارى بە داتاكان دەكەن و گەلى توركیا بەلاڕێدا دەبەن، ئەو ئەركەشى لەسەریانە جێبەجێى ناكەن"

لە چەند رۆژى رابردوو كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، دواى ئەوەى ویستوویەتى سەردانى بارەگاى دەستەى ئامارى توركیا بكات، بەڵام رێگەریان لێكردووە بچێتە ناو ئەو فەرمانگەیە، ئەوەش كاردانەوەى توندى لە ئۆغڵۆ و ئەردۆغان بە دواى حۆیدا هێنا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین