ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکی حەماس دەکات تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کارەکانی لە ئەستەمبۆڵ بەڕێوەدەبات، بڕیارە ئەمڕۆ پێشوازی لە ئیسماعیل هانیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس بکات.

ئەمڕۆ شەممە (19/نیسان/2024) ماڵپەری (Son Soz)ـی تورکی بڵاویکردەوە، سەرۆکی تورکیا لە ڕێکارە دیپلۆماسییەکانی بۆ کێشەکانی غەززە بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ئەردۆغان لە ئۆفیسی خۆی لە دۆڵمە باخچا پێشوازی لە ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی حەماس بکات.

چەند ڕۆژێکە ئەردۆغان لە لێدوانەکانیدا هێرشی زۆر توند دەکاتە سەر ئیسرائیل سەبارەت بە ناکۆکییەکانی ئێران و ئەو وڵاتە، سەردانی ئەمڕۆی سەرۆکی حەماس لەدوای ئەوەدێت کە هەفتەی رابڕدوو هەرسێ کوڕ و نەوەکانی ئیسماعیل هانیە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران.

سەرۆکی تورکیا لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوی فراکسیۆنى پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا دوێنێ ڕایگەیاند، "لەم هەفتەیەدا پێشوازی لە سەرۆکی دۆزی فەلەستین دەکەین و بەیەکەوە قسە دەکەین لەسەر نیگەرانییەکانمان و باسی زۆر بابەت دەکەین." 

جێگەی ئاماژە پێدانە ئەردۆغان لەداڤۆس پیشتیوانی خۆی بۆ حەماس دەربڕی و ڕایگەیاند، ئەوان گرووپێکی بەرخۆدان و تیرۆریستی نین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین