وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی ڕەتدەکاتەوە شیکاری

نوچە نێت

لە چوارچێوەی بەردەوامی کۆبوونەوەکانی تورکیا و حکومەتی نوێی و سووریا کە لەئێستادا تادێت پەیوەندییەکانیان فراوان دەکەن، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی مۆنیتەرت ئەمریکی، واشنتۆن هەوڵدەدات هەدەسە و ئەنقەرە لە ئاستی باڵا کۆببەوە و پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە. وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش ئەم هەواڵە ڕەتدەکاتەوە.

ئاژانسی (T24) بڵاویکردەوە، ڕاپۆرتێکی پێگەی مۆنیتەرت ئەمریکی باسی لەوە کردووە، لەم نزیکانە کۆبوونەوە لەنێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی سووریا دیموکرات و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا یاخود ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی میت بەڕێوەدەچێت.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەكات، بەرپرسانی تورکیا داوای کۆبوونەوەیان کردووە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات لە دیمەشق، بەڵام چاوەروانی ئەنجامی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی سووریا و هەدەسەن، واشنتۆن هەوڵدەدات هەدەسە و ئەنقەرە لە ئاستی باڵا کۆببەوە و پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە.

چەند سەرچاوەیەک بۆ پێگەی مۆنیتەرت ئەمریکیان ئاشکرا کردووە، کە تۆم بارک نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا لە سووریا لەگەڵ عەبدی لە کۆبوونەوەتەوە و پێی ڕاگەیاندووە، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت پاڵپشتیکردنیان لە بەرەنگاربوونەوەی شەڕی دژی داعش و کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا.

سەبارەت بەو دەنگۆیانە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستی. لەئێستادا هیچ بەرنامەیەک نییە بۆ کۆبوونەوەیەکی لەم شێوەیە کە باس دەکرێت لەنێوان بەرپرسانی باڵای تورکیا و فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، مەزڵووم عەبدی ڕۆژی هەینی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی شەمس راشیگەیاندووە، "لە ئێستادا پەیوەندی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ تورکیا بە نێوەندگیری چەند لایەنێک و هیواخوازم پەیوەندیەکانمان فراوانتر و بەردەوام بێت. لە ڕابردوو ئێمە و سوپای تورکیا رووبەڕووی یەکتربوینەوە بەڵام بەهۆی ئاگربەست لەئێستادا پێکدادانەکانمان وەستاوە و هیوادارم ئەم ئاگربەستە ببێتە ئاگربەستی هەمیشەیی."، بەڵام ئەو فەرماندەییە ئاماژەی بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ تورکیا نەکرد. 

هاوکات، مەزڵووم عەبدی ئامادەیی خۆی دەربڕی کە خوازیارە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببێتەوە، ئەو قسانەی ئەو فەرماندەیە لە کاتێکدایە تورکیا و هێزەکانی سووریا دیموکرات مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو بە نێوەندگیری ئەمەریکا ئاگربەستیان ڕاگەیاند. 

جگە لەمەش فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات لەو چاوپێکەوتنە، ڕەتیکردەوە کە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت و دەشڵێت، پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ دراوسێکانی سووریا هەیە. چەند لایەنێک تۆماتبارییان کردووە بەوەی کە دانوستانیان لەگەڵ ئیسرائیل کردووە و گوتی، لەم چاوپێکەوتنە بەڕوونی دەڵێم کە هیچ پەیوەنییەکمان لەگەڵ ئیسرائیل نییە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین