په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى کۆچى دوایی هونەرمەند زرار محەمەد، پەیامێکى بڵاوکردەوە و  تێیدا سەرەخشى لە بنەماڵەکەى و هونەرمەندانى کوردستان دەکات.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "هەواڵی کۆچی دواییی مامۆستای پێشەنگ و هونەرمەندی ناسراو “زرار محمد ڕواندزی”ـم پێگەیشت کە هەموو ژیانی بۆ خزمەتی هونەر و پێگەیاندن و فێرکردنی هونەرمەندانی لاوی کوردستان تەرخان کرد."

 

دەقى پەیامى سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی مامۆستای پێشەنگ و هونەرمەندی ناسراو “زرار محمد ڕواندزی”ـم پێگەیشت کە هەموو ژیانی بۆ خزمەتی هونەر و پێگەیاندن و فێرکردنی هونەرمەندانی لاوی کوردستان تەرخان کرد.

پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و تەواوی هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. لە خوای مەزن داواکارم گیانى خوالێخۆشبوو به‌ بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایى بە هەموو لایەک ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/12/7

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین