وەزارەتى پێشمەرگە: ڕێگە بە هیچ میدیایەک نادەین ڕووماڵى شەڕەکان بکات کوردستانی

نوچەنێت:

جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاشکراى دەکات، چیتر ڕێگە بە میدیاکان نادرێت رووماڵى شەڕەکانى پێشمەرگە بکەن و ئەم بڕیارەش چۆتە بوارى جێبەجێکردن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نۆى کانوونى یەکەمى (2021)، لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بە ماڵپەڕى (PDK)ى ڕاگەیاند، کاتی میدیا رووماڵى سەنگەرەکانى پێشمەرگە و بەرەى جەنگ، ئەمە نیشانى دوژمن دەدات، بۆیە رووماڵکردنى سەنگەرەکانى پێشمەرگە و ئەو شەڕانەى ڕوودەدەن رووماڵکردنى قەدەغەکراوە.

لیوا قارەمان کەمال زیاتر روونیدەکاتەوە، لەمەودوا ھەر میدیایەک بیەوێت زانیاری لەبارەی شەڕەکان وەربگرێت، پێویستە بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و نابێت بچێت لە بەرەی جەنگ شەڕەکان رووماڵ بکات، چونکە بە ھیچ جۆرێک رێگە بەبێ ئاگادارى وەزارەتى پێشمەرگە شەڕەکان ڕووماڵ بکرێن.

جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان باسى لەوەشکرد، بڕیارەکە کەوتۆتە بوارى جێبەجێکردنەوە، ئەم بڕیارەش لە بەرژەوەندى پاراستنى هێزەکانى پێشمەرگەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین