بەفەرمانى سەرۆک نیچیرڤان بارزانى پێداویستى سەنگەرەکانى پێشمەرگە دابینکرا
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (12)ى کانوونى یەکەمى (2021)، وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، بڕیاردرا، كه به‌شێك له پێداویستییه‌كانی سه‌نگه‌ر بۆهێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابینبكرێت."
وەزارەتى پێشمەرگە لە بەشێکى تر‌ى ڕاگەیێندراوەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە "له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا توانراوه، به‌شێك له‌و پێداویستییانه بگاته ده‌ست پێشمه‌رگه. له ئێستاشدا، له‌ناو دیوانی وه‌زاره‌ت و باره‌گای لیواكانی پیاده، راهێنان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی به‌شێك له‌و پێداویستییانه ده‌كرێت."
جێگەى ئاماژەپێدانە، لە ڕۆژى شەشى کانوونى یەکەمى (2021)) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ وەزیرى پێشمەرگە و بەرپرسى میحوەرەکان و فەرماندە سەربازییەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێم کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا فەرمانى دا "بۆ دۆخى هه‌نووكه‌یى، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به‌په‌له پێداویستییه خێراكان، بۆ داهاتووش پێداویستییه‌كانى دیكه‌ى پێشمه‌رگه دابین بكرێن و فه‌رمانده و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى ڕاسپارد به خێرایى دۆخى به‌ره‌كان و خاڵه‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆرستان ڕێكبخرێنه‌وه و كه‌موكوڕى و كه‌لێنه‌كان پڕ بكرێنه‌وه، له سه‌رتاسه‌رى میحوه‌ره‌كانیش ئه‌وپه‌ڕى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment