پێنج تووشبووى كۆڕۆناى گۆڕاو له‌ كوردستان تۆماركرا تەندرووستی
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند، پشكنینى ئه‌و پێنج تووشبووه‌ى كۆرۆنا ته‌واو بووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ تووشبووى كۆڕۆناى گۆڕاون.

سیهام میران- نوچه‌نێت

ئاسۆ حه‌وێزى گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، پێنج تووشبووەکە ئەنجامی پشکنینەکانیان ئەرێنی بووە و دەرکەوتووە تووشبووی کۆرۆنای گۆڕاون.

حه‌وێزى روونى كرده‌وه‌ لە ماوەی رابردوو گەشتی دەرەوەی وڵاتیان نەکردووە، لەگەڵ ئەمەش دا تاکو ئێستا وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەردەوامە لە بەدواداچوونی سەرچاوەی تووشبوونەکە.

بەپێی دوایین راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 107 هەزار و 626 کەس. لەو ژمارەیە 102 هەزار و 913 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 505 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لەگەڵ ئەوه‌شدا تاوەکو ئێستا بڕیاری راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی قوتابخانەکان نەدراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین