حالەتێکی دیکەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە دهۆك دەستنیشانکرا تەندرووستی

نوچە نێت

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، حالەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکرا، تووشبووەکە پیاوێکی دانیشتووی سیمێلە، پیشەی قەساب بووە.

ڕۆژی شەممە (2025/8/30) وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا، پیاوێکی دانشتووی سیمێلە تەمەن (43) ساڵە و پیشەی قەساب، بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو بووە، دوای سەردانی نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستی جێگیرە".

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم دەشڵێت، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.

لە ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، تا ئێستا دوای بوونی چەندین حالەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان، هاتنیان بۆ نەخۆشخانە، بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوانی ئەمساڵ تەنها نۆ حالەت دەسنیشانکراون.

لە (2025) دا بەهۆی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان دوو حالەت لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانیان لەدەستدا و حالەتەکانی دیکە بەتەواوی چاکبوونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوونە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین