كۆشکى سپى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و مەکگورگ ئاشکرا دەکات
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ (13)ى کانوونى یەکەمى (2021)، کۆشکى سپى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەربارەى سەردانییەکەى مەکگورگ بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق دەڵیت، جەختى لە پابەندبوونی سەرۆک بایدن بە ئەنجامەکانی گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ بەغدا کردۆتەوە.
لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى کۆشکى سپى دا داهاتووە، مەکگورگ لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق و هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندووە، گۆڕانکاری لە ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا بەهۆی ئەو بەرەوپێشچوونە گەورەیەوە بووە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لە نێویشیاندا پێشمەرگە، لە سەرکردایەتیکردنی شەڕی دژی داعش بەدەستیانهێناوە.
دەشڵێت لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مەکگورگ دڵنیایی داوە لەوەى کە ئەمەریکالە پشتگیریى و هاوکاریکردنى عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆریستانى داعش بەردەوام دەبێت.
لە ڕاگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتیى هەرێم ئەمڕۆ ڕایگەیاند، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى "كاتی سەردانی مەكگورگی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان بە گرنگ لە قەڵەم دا و دووپاتی كردەوە كە لە سەروبەندی گۆڕانی ئەركی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە عیراق، دووپاتكردنەوەی بەردەوامیی پابەندیی ئەمەریكا بە پشتگیریكردنی عیراق و هەرێمی كوردستانەوە، پەیامێكی گرنگە."



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment