سەرۆک بارزانى و شێخ نەهرۆ داواى پتەوکردنى گیانى تەبایى و برایەتیى دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆك بارزانی لە دیدارێکدا سەرۆكی تەریقەتی قادریى کەسنەزانى، "پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان گشت چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە" تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16)ى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک مسعود بارزانى لە سەلاحەددین پێشوازی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی حسێنی سەرۆکی تەریقەتی عەلیەی قادری کەسنەزانی لە جیهان و شاندێکی یاوەری كرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕكران، هەروەها "تیشک خرایە سەر پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان گشت چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە و پارێزگاریكردن و ڕێزگرتن لە بەها بەرزەكانی دینداری و پێكەوەژیان."

دەشڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە سەرۆک بارزانی کرا کە ڕۆلی خۆی لە بەدیھێنانی سەقامگیری لە عێراق و تەبایی و نزیکبوونەوەی پێکھاتەکان بگێڕێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین