شیعه‌كان خۆیان له په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان نزیك ده‌كه‌نه‌وه
نوچه‌نێت
سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى له لایه‌نه سیاسییه‌كانى شیعه كه خۆیان به چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌ناسێنن، شه‌وى رابردوو 17ى كانوونى یه‌كه‌م بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى كردووه، له كاتێكدا چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شاندێك ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وانه‌ى لاى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌درى بكات.
له‌لایه‌كى تر هه‌وڵى خۆنزیككردنه‌وه له كاندیده براوه سه‌ربه‌خۆكان ده‌دات، بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵیان ببن به هاوپه‌یمان له به‌رانبه‌ریشدا به‌ڵێنى پۆستى وه‌ك راوێژكارى و سه‌رۆكى ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان به په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه روونى نه‌كردووه‌ته‌وه لایه‌نه شیعه‌كان چۆن گره‌نتى به به‌ڵێنه‌كانیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام باسى له‌وه كردووه، پۆسته‌كه راسته‌وخۆ به په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكه نادرێت، به‌ڵكو به‌و كه‌سه ده‌درێت كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ستنیشانى ده‌كات.
له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌یان كاندیدى سه‌ربه‌خۆ براوه‌ن، بۆیه شیعه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیانه‌خه‌نه ریزى خۆیانه‌وه.



.jpg)

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment