عهممار حهكیم بۆ مهسرور بارزانى: پشتگیرى رێككهوتنى ههولێر و بهغدا دهكهم
سیهام میران - نوچەنێت
ئەمرۆ یەکشەم ٢١ی شوبات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتیی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عیراقیون کرد.
سهرۆكایهتى حكومهتى ههرێمى كوردستان لهبارهى ناوهڕۆكى دیدارهكه راگهیهنراوێكى بڵاوكردووهتهوه كه ئهمه دهقهكهیهتى:
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتیی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عیراقیون کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.
سەرۆکی ڕەوتیی حیکمەی نیشتمانی وهاوپەیمانی عیراقیون، ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان، بە دۆست و هاوپەیمانیی خۆمان دەزانین و پێویستە دەستوور، بکرێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.
گوتیشی ئێمە پشتگیریی ئەو ڕێککەوتنە دەکەین کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی هاتووەتەئارا لەسەر بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 و هیوادارین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی لە سەر بدرێت.
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێم ، هەمیشە لە گەڵ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بووە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی تایبەتمەندی و قەوارەی فیدراڵی هەرێم و لەبەرچاوگرتنی پرنسیپەکانی هاوسەنگی و شەراکەت و سازان .
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment