پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر ئاگادارییەک بۆ شۆفێران بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر لەڕاگەیێندراوێکدا داوا لەو شۆفێرانە دەکات کە لە ڕێگاکانى دەرەوەى هەولێر شۆفێرى دەکەن، خێرایی لێخوڕینى ئۆتۆمبێلەکانیان کەم بکەنەوە بە هۆى زۆرى تەم و مژ.

ئەمڕۆ شەممە (18)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، ئێستا تەم زۆربەی شەقام و رێگایەکانی داپۆشیوە بەتایبەت رێگایەکانی دەرەوە، بۆیە پیویست، لێخوڕین بەخێراییەک بکرێت کە کەمتر بێت لە خێرایی دیاریکراو بەهێماکانی هاتووچۆ.

هەروەها بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، تێپەڕاندن ئەنجام نەدرێت لە رێگا تاکسایدەکان تاکو بەرچاو روونییەکی تەواو نەبێت. هەروەها تەرکیز زیاد بکرێت وەچاو و مێشک و دەست و قاچ هەمووی خەریکی لێخوڕین بێت بە تەنها.

فازڵ حاجی، وتەبێژى پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر بۆ رووداو دەڵێت، رێگەی هەولێر - کەرکووک کە ئێستا تەمێکی زۆری لەسەرە، خێراییەکەی (100) کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا کە ئەوە بۆ کاتی ئاساییە، بەڵام لەم کاتەدا پێویستە لە کەمتر لە (80) کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا لێبخوڕێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین