هاوکارى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بەسەر زیانبەرکەوتوانى لافاوەکەى هەولێر دابەش دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بڕى یەک ملیار دینار هاوکارى زیانبەرکەوتوانى لاوفاوەکەى هەولێر بکات لەرێگەى دەزگاى روانگە، وتەبێژى ئەو دەزگایە دەڵێت، دەستیان بەدابەشکردنى هاوکارییەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کردووە.

ئەمڕۆ شەممە (18)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، ئارى رەسووڵ، وتەبێژی دەزگای روانگە بە ماڵپەڕى (PDK) ڕایگەیاند، دەستیان بەدابەشکردنى هاوکارییەکردووە بەسەر خێزانە زیانبەرکەوتووەکانى لافاوەکەى دوێنێ شارى هەولێر، کە سەرۆکى هەرێمى کوردستان بڕیارى بە بڕى یەک ملیار دینار هاوکاریان بکات.

وتەبێژى دەزگاى روانگە روونیشکردەوە، لە ئەمڕۆوە بە هاوکارى دەزگاى خێرخوازى بارزانى نەمر و پارێزگاى هەولێر دەستیان بە هاوکاریکردنى خێزانە زیانبەرکەوتووەکان کردووە، سەرەتا سێ ژەم خواردنیان بۆ دابین دەکەن، هەروەها دەستکراوە بە پاککردنەوەی ماڵه‌کانیان دەکەین، قۆناغى سێیەم قەرەبوو دەکرێنەوە و ناو ماڵیان بۆ دابین دەکەین.

ئەو ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوەی تا ئێستا سەرژمێرى کراوە (800) خێزان خێزان زیانیان بەرکەوتووە، لە گەڕەکانى گردجووتیار، رۆشنبیری، دارەتوو، هیران ستى، هەروەها لە ناحیەى قوشتەپەش، کە دواتر بەپێى بەرنامەیەک هەموویان قەرەبۆدەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین