کەشناسى هەرێم: لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە بەفر دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەو شەپۆلە باران بارینەى ڕووى لە هەرێمى کوردستان کردووە، لە سبەى دووشەممەوە چالاک دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (19)ـى کانووى یەکەمى (2021)، بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە، "ڕۆژى دووشەممە لە دواى نیوەڕۆ باران بارین دەست پێدەکاتەوە لە کاتەکانى شەودا باران بارین زیاتر دەبێت و بارانى مامناوەند و هەندێ جار لێزمە باران دەبێت."

کەشناسى هەرێم لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى هۆشدارى سەبارەت نزمبوونەوەى پلەکانى گەرمى و روونیشدەکاتەوە، لەگەڵ هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بارستە هەوایەکى سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات و بەفریش دەبارێت پاشان ئاستى بەفر بارین زیاتر دەبێت و زۆربەى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفرى دەبێت و بەفر و باران بارین رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت.

جەختیش لەوە دەکاتەوە، نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوامى دەبێت پێنج شەممە و هەینى لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە وە لە سەنتەرى پارێزگاکان لە سفر پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە، ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئاستى بەفرى زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى تر.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین