ده‌ركه‌وتنى كۆڕۆناى گۆڕاو بۆچوونى جیاواز له‌سه‌ر ده‌وامى قوتابخانه‌كان دروست ده‌كات کوردستانی
ئەندامێكى لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ ئەوە نییە قوتابخانەکان کراوە بن، جێگرى هەمان لیژنە دەڵێ بۆچوونێکی کەسییە و هێشتا لەلایەن لیژنەکەمان هیچ پێشنیارێك نەدراوە.

سیهام میران، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

دوای تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی تووشبووی بە کۆرۆنای گۆڕاو له‌ هه‌رێمى كوردستان، چاوەڕوان دەکرێت چەند بڕیارێکی نوێ لە لایەن لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بدرێت.

حەسیبە گەردی ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەری پارتی گوتوویه‌تى، وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ ئەوە نییە دەرگای قوتابخانەکان کراوە بێت.

کەچی موسلیم عەبدوڵا، جێگیری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ نوچەنێت گووتی:"ئەمە تەنیا بۆچوونێكى تاکەکەسیە و تا ئێستا لیژنە سەبارەت بەم پرسە پێشنیارى نه‌داوه‌".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین