پارێزگاى هەولێر سەرجەم فەرمانگە ئیدارایى و ئەمنییەکان دەخاتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگاى هەولێر، بۆ ڕووبەرووبوونەوە و بەرگرتن لە مەترسیەکانى هەر لافاوێکى دیکە، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەخاتە حاڵەتى ئامادەباشییەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (20)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولیر و ئامادەبوونى عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، سەبارەت بە ڕووبەرووبوونەوە و بەرگرتن لە مەترسیەکانى لافاو، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى فراوان ئەنجامدرا.

پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر سەرجەم لایەنەکانى ڕاسپارد، وەک ئامادەباشى بۆ قۆناغى دووەمى شەپۆلى بارانبارین هەرچى زووە و پەلەبکەن لە گرتنەبەرى هەموو ڕێوشوێنێکى پێویست بۆ بەرگرتن و ڕووبەڕوو بوونەوەى مەترسیەکانى لافاو."

ھەروەها روونیشدەکاتەوە، "لە هەموو ئەو شوینانەى کە مەترسى دروستبوونى لافاویان لەسەرە تیمەکان و ئامێرى پێویست دابینکرا و تەواوى هێزەکانى (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، هاتوچۆ و بەرگرى شارسانى) و (قائیمقامیەتەکان و ناحییە و تەندروستى و شارەوانیەکان و ناوەندى قەیرانەکانى پارێزگا) و تەواوى فەرمانگاکان بکەونە حاڵەتى ئامادەباشى تەواو بۆ هەر ئەگەر و ڕووداوێکى نەخوازاروو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین