سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى ئێران لە عێراق کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزى ئێران لە عێراق، جەخت لە برەودان بە هاریکاریى زیاترى نێوان کۆمارى ئیسلامیى ئێران و هەرێمى کوردستان دەکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (21)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە ئیرەج مەسجدى، باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامیى ئێران لە عیراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا "پەیوەندییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆمارى ئیسلامیى ئیران و برەودان بە بوارەکانى هاریکاریى هاوبەش، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى حکوومەتى تازەى عیراق، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا، مەترسییەکانى تیرۆر و هێرش و پەلامارەکانى ئەم دوایییەى داعش، تاوتوێ کران."

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیى کارکردن بۆ پاراستنى ئارامى و سەقامگیریى ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانى وڵاتانى ناوچەکە لەسەر بنەماى دۆستایەتى و بەرژەوەندیى هاوبەش، هەروەها جەختیان لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئیران کردەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین