بۆچى ئەردۆغان بەر لە هەڵبژاردنى تورکیا رێژەى سووى دابەزاند؟ شیکاری

نوچەنێت:

هەرچەندە هۆشدارى درايە سەرۆكى توركيا كە دابەزاندنى رێژەى سوو دەبێتە هۆى زيادبوونى دابەزينى بەهاى ليرە و زيادبوونى رێژەى هەڵاوسان، دواى ئەوەش كاريگەرى لەسەر وەبەرهێنان دەبێت ئەوەش لە دژت بەكار دەهێنن، سەرەنجام لە هەڵبژاردنى داهاتوو شكست دەهێنى، بەڵام ئەردۆغان بێچەوانەى ئەو هۆشدارييانە سوور بوو لەسەر بڕيارەكانى خۆى، هۆكارەكەشى ئەوەبووە لە داهاتوو حكومەت دەبێت ئەو بڕيارە بدات.

راگەياندنى دابەزينى رێژەى سوو، (18) بووە دۆلارێك، كاڵاكان نرخيان بەرزبۆوە، لە هەمانكات نرخى سووتەمەنى بەردەوام لەبەرزبوونەوە دا بوو، لێرە دەتوانين بڵێين، "ئايا ئەردۆغان خاوەن ئەزموونێكى سياسى و بيۆكراتى ئابوورى وا نەبووە چاوەڕوانى ئەوە بكات؟."

دەتوانين وەڵامى ئەو پرسيارەى سەرەوە لە راگەيێندراوەكەى ئەنجومەنى ئاسايشى نەتەوەيى توركيا وەربگرين كە لە (25) تشرينى دووەمى ئەمساڵ بڵاويكردەوە، خاڵى يەكەم دەربارەى بەربەستى گرووپە تيرۆرستييەكان بوو لەبەردەم سياسەتى ئابوورى. 

خاڵى دووەم هەڵسەنگاندنى ئاڵنگەريى و هەڕەشەكان بوو، كە رووبەڕووى توركيا دەبێتەوە، ياخود لە داهاتوو بەهۆى جێبەجێكردنى سياسەتى ئابوورى كاريگەرى لەسەر وەبەرهێنان و بەرهەمهێنان و هەناردە دروست دەكات، كە ئامانجەكانى پەيوەستە بەو ژێرخانەى دەيانەوێت بەدەستى بهێنن.

بەدرێژايى پێنج ساڵى رابردوو توركيا وڵاتێكى بەهێزى ناوچەكە بوو، پێگەى جوگرافى و سەربازى و سياسەتى ستراتيژى لەپێناو ماف و بەرژەوەندييەكانى خۆى بەكارهێناوە، بەوەش توانيوەتى پيلانى وڵاتى ئەمريكا و ئەوروپا دژ بەخۆى پەك بكخات، لەسەر ئاستى وڵاتانى ناوچەكە جيهان شايەتە توركيا لە سووريا و ليبيا و كەرەباخ و دەرياى سپى چى كردووە، چۆن رووداوەكانى لەبەرژەوەندى خۆى هەڵگێڕاوەتەوە.

وڵاتانى دەرەوە بێهيوا بوون لەوەى بتوانن سنوورێك بۆ فروانخوازى توركيا دابنێنن، سەرەتا هەوڵيان دا لە رێگەى كودەتا شكستخواردووەى (2016) كۆنترۆڵى دەسەڵاتى توركيا بكەن، بەڵام لەوەش شكستيان هێنا، ئێستا هەوڵدەدەن شێوازى شەڕيان دژ بە توركيا بگۆڕن، جگە لە هێرشى ئابوورييان دەيانەوێت لە رێگەى راگەياندنەوە شەڕى دەروونى لەگەڵ ئەنقەرە بكەن.

ياريكردن بە نرخەكانى ئاڵۆگۆڕى دراو يەكێكە لەو چەكانەى زۆرترين جار بەكارهاتووە، هەركەسێك چاودێرى دۆخى توركيا بكات، دەزانێت ياريكردن بە نرخى دراو بۆ توركيا چەندە هەستيارە.

لە (2018) دۆناڵد ترامپ سەرۆكى پێشووى ئەمريكا لە دۆسيەى قەشە برۆنسۆن ئەو چەكەى بەكارهێنا، لە تويتەر بڵاويكردەوە، "فەرمانى زيادكردنى باجى ئاسن و ئەلەمنيۆمم خستە سەر توركيا، لەو كاتەوەى كە دراوى ئەو وڵاتە بەخێرايى بەرانبەر دۆلارى وڵاتەكەمان پاشەكشەى كردووە، باجى ئەلەمنيۆنم لە (20%) هاتە سەر و باجى ئاسن لە (50%). ئێستاش پەيوەنديشمان لەگەڵ توركيا باش نييە."

لە (2019) بەهۆى ناكۆكييان لەسەر دۆخى سووريا ترامپ دووبارە هێرشى ئابوورى كردە سەر توركيا، لە لاپەڕەى خۆى لە تويتەر نووسى، "وەك جارى پێشوو دووبارەى دەكەمەوە، توركيا هەر كارێك بكات، كە پێم وابێت نەشياوە و سنوورى بەزاندووە، ئابوورى توركيا بەتەواوى وێران دەكەم، پێشتريش ئەو كارەم كردووە."

يەكێك لە رێگەكانى دانانى سنوورێك بۆ كاريگەرى وڵاتانى دەرەكى هێرشكردنە سەر نرخى ئاڵوگۆڕ لادانى سووە، لە ساڵانى نەوەدەكانەوە هەندێك لە سياسيەكانى توركيا هەوڵيان داوە دژايەتى ئەو سياسەتە بكەن كە ئابوورى توركيا دەخاتە تەنگەژەوە، بەڵام سەركەوتوو نەبوونە، هەموو جار توركيا بەگوێرەى (بنەما ئابوورييە گشتييەكانى) تۆسياد خۆى رادەستى سياسەتى نەختينە كردييە.

 

ئاسايشى ئابوورى، ئاسايشى نەتەوەيييە

بۆيەكەم جار ئەردۆغان بە ئاشكرا شەڕى بەرانبەر ئەو سياسەتە راگەياند، بە راشكاوانە گوتى، "لە رێگەى پەيڕەوكردنى فۆڕمى نوێى ئابوورى سياسەتى راكێشانى دراوى گرانبەها سووى بەرز رەت دەكەينەوە، لە رێگەى سووى كەم پاڵپشتى لە بەرهەمێنان و هەناردە دەكەين."
سەرۆكى توركيا جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، "رووبەڕووى هەموو بەريەكەوتنێكى ئاڵوگۆڕ و سوو دەبينەوە، تەنيا ئێمە دەتوانين ئەو كارە بكەين، هەركات توركيا ويستبێتى لە سيستەمى سووى بەرز دەرچێت، فشار خراوتە سەرى و رووبەڕووى بووينەتەوە و يارييان بە نرخەكان كردووە، چەندين سندوقى دارايى جيهانى كورت مەودا هەيە دێتە ئەو وڵاتە بۆ ئەوەى قازانجێكى زۆر بكات، بەو جۆرە ئێمەيان ناچار كردووە بەردەوامى سووى زۆر و هەڵاوسان بدەين، بەڵام ئێمە بەو جۆرە بەردەوام نابين، هەرگيز رێگە نادەين بەربەست لەبەردەم وەبەرهێنان دروست بكەن، رێگە نادەين سەقامگيریى گەشەكردن تووشى پاشەكشە بكەن، دەبێت لەو بەردەوامييە دەرچين، كارێكى وامان كرد نەيانتوانى لاوازمان بكەن، چونكە رێگەمان لێگرتن يارى بە دراوى وڵاتەكەمان بكەن، لە رابردووش لە ئەنجومەنى ئاسايشى نەتەوەيى جەختمان لەسەر ئەوە كردەوە، ئێمە ئاگادارى ئەو هەڕەشانەين رووبەڕوومان دەبێتەوە، بۆيە بەهێزەوە بڕيارمان داوە رێكارەكان لە دژيان بگرينەبەر."
ئەو لێدوانانەى ئەردۆغان واتاى ئەوەيە، ئامانج لەو كارە زيادكردنى بەرهەمێنان و بەكارهێنانى دابەزاندنى رێژەى سووە بۆ زيادكردنى هەناردە و راكێشانى گەشتيار و كۆتاييهێنان بە كورتهێنانى بارزگانى دەرەكى، ئەوەش بەمەبەستى بنياتنانى ئابوورييەكى بەهێز بەرگەى هێرشى نرخەكانى ئاڵوگۆڕ ببێتەوە، ئامانجێكى گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر و بەهێزكردنى پيشەسازى سەربازى.


ئەگەر ئەردۆغان سەركەوتوو نەبوو؟

ئەگەر ئەردۆغان لەو شەڕە ئابوورييە سەركەوتوو نەبوو، هەڵبرژاردنى (2023) و  ئاسايشى وڵات لە رێگەى زيادبوونى دارايى كورت مەودا لە ساڵى (2023) دەكەوێتە بەردەم هەڕەشە، ئەنجامەكەى ئەوە دەبێت هەركەسێك بێتەسەر دەسەڵات دەبێت ملكەچى وڵاتانى رۆژئاوا و رێنمايەكانى سندوقى دراوى نێودەوڵەتى بێت.

ئەو شكستەش دەبێتە هۆى ئەوەى توركيا لە پيشەسازى سەربازى پاشەكشە بكات، كۆتايى بەشەڕى سەرسنوورەكانى بهێنێت، پێشلێكردنى مافەكانى لە دەرياى ناوەڕاست پشتگوێ بخات، لە سووريا شكست دەهێنێت، لەهەمانكات هەژموونى لە ئاسيا و ئەفريقيا پاشەكشە دەكات، بۆيە ئاسايشى ئابوورى بەشێكى دانەبڕاوە لە ئاسايشى نەتەوەيى.

نەديم چێنەر - رۆژنامەنووسى تورك

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین