ئێران قه‌باره‌ى هه‌نارده‌ى خۆى بۆ عێراق ئاشكرا ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى كارگێریى ژوورى هاوبه‌شى بازرگانى عێراق و ئێران ئاشكراى ده‌كات، له‌ هه‌شت مانگى رابردوودا ئێران به‌ به‌هاى شه‌ش ملیار و 100 ملیۆن دۆلار شتومه‌كى هه‌نارده‌ى عێراق كردووه‌.

حه‌مید حوسێنى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرى ژووره‌كه‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25ى كانوونى یه‌كه‌م له‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گوتوویه‌تى له‌ مانگى ئادارى رابردووه‌وه‌، كه‌ ده‌ستپێكى ساڵى نوێیه‌ له‌ ئێران تا ئه‌م مانگه‌ به‌ بڕى شه‌ش ملیار و 100 ملیۆن دۆلار. واته‌ به‌ تێكڕاى مانگانه‌ 750 ملیۆن دۆلار بووه‌.

قه‌باره‌ى ئه‌و شتومه‌كه‌ى ره‌وانه‌یش كراوه‌، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ژوورى هاوبه‌شى بازرگانى عێراق و ئێران زیاتر له‌ پێنج ملیۆن تۆن بووه‌.

عێراق به‌ یه‌كێك له‌ بازاڕه‌ گرنگه‌كان داده‌نرێت بۆ ئێران، چونكه‌ سنوورێكى فراوانیان له‌ نێواندایه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین