ئه‌ركى پاراستنى ناوچه‌ى سه‌وز به دژه تیرۆر ده‌درێت
نوچه‌نێت
چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له راگه‌یاندنه‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى هێزى تایبه‌ت له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ده‌خرێنه ئاماده‌باشییه‌وه و سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیش ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌ركى پاراستنى ناوچه‌كه به دژه تیرۆر ده‌درێت".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ى كانوونى یه‌كه‌م، دادگاى فیدڕاڵى وه‌ڵامى ئه‌و تانه‌یه بداته‌وه كه له لایه‌ن هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق تۆمار كراوه.
بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى دادگاكه به پێى رازیبوونى هاوپه‌یمانى فه‌تح نه‌بێت، چاوه‌ڕوانى كاردانه‌وه‌ى توند له میلیشیاكانى نێو هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌كرێت. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، هێزی تایبه‌ت له ناوچه‌ى سه‌وز خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه، ته‌نانه‌ت گوتوویه‌تى ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وا دژه تیرۆر ده‌خرێته كاره‌وه.
له 10ى تشرینى یه‌كه‌مه‌وه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام دراوه، كه‌چى تا ئێستا ئه‌نجامه‌كه‌ى له‌لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵییه‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment