كازمى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌ناكاو ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌ناكاوى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كرد، چوار رێنمایی نوێی بۆ بارودۆخى ئه‌منى عێراق ده‌ركرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى كانوونى دووه‌مى 2022 مسته‌فا كازمى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كرد، كه‌ ئامانج تێیدا تاوتوێكردنى ئه‌و بارودۆخه‌ ئه‌منییه‌ بوو له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا عێراق به‌خۆیه‌وه‌ى بینیوه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكراونەته‌وه‌، چوار رێنمایى له‌لایه‌ن كۆبوونه‌وه‌كه‌ دراون، یه‌كێكیان سنوورداركردنى هاتوچۆى ماتۆره‌ له‌ به‌غداى پایته‌خت و دووه‌میانیش رێگرى له‌وه‌ ده‌كرێت له‌دواى ده‌وام ئۆتۆمبیلى حكومه‌ت به‌كاربهێنرێن. جیا له‌مانه‌یش بڕیار دراوه‌ پاداشتیش به‌و كه‌سانه‌ بدرێت كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ رووداوى گومانه‌وه‌ى ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌. چواره‌م رێنمایى ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت ته‌واوى شوێنه‌ بازرگانییه‌كان كامیراى چاودێرى دابنێن.

له‌ماوه‌ى ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا زیاتر له‌ 10 رووداوى ئه‌منى له‌ عێراق روویان داوه‌، له‌وانه‌ هێرش كراوته‌ سه‌ر بنكه‌ى توركیا و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا و باره‌گاى حزبه‌كان له‌ نموونه‌ى پارتى و هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم و چه‌ندان پێشێلكاریى تریش كراون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین