داوا دەکرێ لە کابینەکان وەزیری پەروەردە نەگۆڕدرێ کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت، بە هۆى هەستیارى وەزارەتى پەروەردە، چەند جارێک داوایان کردووە لە کاتى پێکهێنانى کابینى نوێ وەزیرى پەروەردە نەگۆڕدرێت، چونکە وەزارەتى پەروەردە تاقیگە نییە هەر وەزیرێک بێت بڕیارى نوێ بدات.

ئەمڕۆ سێشەممە سێی کانوونی دووەمی 2022)) عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت رایگەیاند، "پڕۆسەی پەروەردە پڕۆسەیەکی هەنووکەی و بابەتی نییە پڕۆسەیەکی درێژخایەنە پێویستی بەوەیە بە ستراتیژییەت مامەڵەی لەگەڵ بکرێت".

مامۆستا عەبدولواحید محەمەد زیاتر روونیدەکاتەوە، " لەگەڵ ئەوەدا نیم چوار ساڵ جارێک وەزیری پەروەردە بگۆڕدرێت، ڕاستە وەزیر پلەیەکی سیادییە کاریگەری لەسەر پێگەی خۆی لەسەر پڕۆسەی پەروەردە هەر دەبێت، بەڵام پێویستە نەخشە و پلان هەبێت".

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، دروستکردننى ئەنجوومەنێکى باڵا لە نێوان وەزارەتەکانى خوێندنى باڵاى و پەروەردە بە گرنگ دەزانێ، وەک خۆى دەڵێت، "زۆرجار بۆشاییەک لە نێوان هەردووکیاندا بەدیی دەکرێت لە مامەڵە کردن لەگەڵ قوتابیان و خوێندکاران لەگەڵ زانکۆکان، بۆیە باشتر وایە ئەو ئەنجوومەنە نەخشە و پلانەکان دابرێژێت، ئەمەش جۆرێک لە ستراتیژییەت وێنا دەکات، دەبێتە پلانێکی ستراتیژی درێژخایەن ئەوکات کەسێک بەتەنیا ناتوانێت ئەرکەکان راپەڕێنێت و بەتەنیاش ناتوانێت دەستکاری ئەو بابەتانە بکات".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین