کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەردەکرێت؟ کوردستان- عێراق

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

بڕیاربوو پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی هەردوو-وەزیری دارایی و پەروەردە بکات، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر خواست و داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: بە دوو هۆکاری جیاواز ئەم دوو وەزیرە ئامادەنەبوون.

بەردەوامی گردبوونەوەکانی مامۆستایانی وانبێژ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بووە هۆی پانگهێشتنکردنی سێ وەزیری حکوومەتی هەرێم  بۆ پەرلەمانی کوردستان لە لایەن لێژنەی تایبەت بە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا، بەڵام وەزیرانی وەزیرەکانی حکوومەت ئامادەنەبوون .

بۆ زانینی هۆکاری ئامادە نەبوونی وەزیران بۆ بانگهێشتەکەی پەرلەمانی کوردستان، دەزگای نووچە پێوەندی بە سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خویندنی باڵای لە پەرلەمانی کوردستانەوە کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە(24/تشرینی یەکەم/2021)موسلیم عەبدوڵڵا سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ وتی  "پێش وەختە بڕیار بوو هەردوو وەزیری دارایی و پەروەردە بێنە پەرلەمان، لەگەڵ لیژنەی پەروەردە دانیشتنێک بکەن، بەڵام بە هۆکاری جیاواز هەردوو وەزیرەکە ئامادە نەبوون، بۆیە سبەی کۆبوونەوەیەکمان هەیە وەکو لیژنەی پەروەرەدە بە دواداچوون و گفتوگۆ کردنە لەسەر ئامادە نەبوونی هەردوو وەزیران دەکات کە بڕیار بوو یەک مانگ بەر لە ئێستا بێت".

سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمان لە رۆژی سێشەممە ئەم پەرلەمانتارە دەڵێت" رۆژی سێشەممە گفتوگۆکردنە لەسەر ئەم بابەتە، لەگەڵ ئەوەشدا هەفتەی ڕابردووە یاداشتێک کە (43) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ئیمزایان لەسەر کردبوو دڵنیایان کردەوە لەسەر هەردوو وەزیری پەروەردەو دارایی، بۆ ناو پەرلەمان لەناو جەلسەی پەرلەمان گفتووگۆیان لەگەڵ بکرێت".

لە هەرێمی کوردستان( 21) هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن، کە چەند رۆژێکە مانیان گرتووەو ناڕۆنە دەوامی قوتابخانەکان، داوای دامەزرانی گرێبەست دەکەن. 

لە بارەی خۆپیشاندانی مامۆستایان و رازینەبوونیان بەو بڕە پارەیەی کە بۆیان دیاریکراوە، موسلیم عەبدوڵڵا روونیدەکاتەوە" بڕی ئەو پارەیەی کە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دیاریکراوە زۆر زیادی نەکردووە، مامۆستایانی وانەبیژ تا ئیستا ڕازی نەبوون و داوای دامەزراندنی بە گرێبەست دەکەن، چونکە بە پێی ناڕەزایەتی مامۆستایان برە پارەی دیاری کراو هەم کاتی دیار نییە، کە ئایا مانگانە لە کاتی خۆیدا دەدرێت؟ هەم ئەو مافانەی تریشیان بۆ دەستەبەر نەکراوە کە مامۆستایان هەیانە وەکو: مۆڵەتی دایکایەتی، مۆڵەتی نەخۆش، متمانەیان بە بەڵێنەکان نەماوە".

رۆژی (17/تشرینی دووەم/2021) لە ئەنجامی کۆبوونەوەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و دارایی، بڕیاردرا کە بە میکانیزمی بڕینەوەی مانگانەیەک بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرج بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین