مامۆستایانى وانەبێژ شایستەى دارایى سێ مانگ وەردەگرن کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، شایستە داراییەکانى سێ مانگى مامۆستایانى وانەبێژ خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (29)ى تشرینى دووەم (2021)، بەپێى ڕاگەیێندراوێکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى وەزیرانى هەرێمى کوردستان "ڕەزامەندى دا لەسەر خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی (4,5.6 ی ساڵى 2021ى زایینى) به‌ یه‌ك بڕ بۆ هه‌ر سێ مانگ."

هاوکات فەرمانگەى میدیا و زانیارى شێوازى جێبەجێکردنى بڕیارى خەرجکردنى شایستە داراییەکانى مامۆستایانى وانەبێژ خستۆتەڕوو کە بەمشێوەیەى خوارەوە دەبێت.

یەکەم: هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس و سه‌رووی به‌كالۆریۆس بڕی 550 هەزار دینار.

دووەم: هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی 450 هه‌زار دینار.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین