وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت

دوای گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ و بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن بۆ ماوەی دوو هەفتە، وەزیری دارایی، پەروەردە و خوێندنی باڵا، بانگهێشتی پەرلەمانی کوردستان دەکڕین.

بەردەوامی گردبوونەوەکانی مامۆستایانی وانبێژ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بووە هۆی پانگهێشتنکردنی سێ وەزیری حکوومەتی هەرێم  بۆ پەرلەمانی کوردستان.

ماوەی دوو هەفتەیە، مامۆستایانی وانەبێژی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و داوای دامەزراندن لە وەزارەتی پەروەردە دەکان.

بۆ ئەو مەبەستە لێژنەی خویندنی باڵا و پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی وەزیرانی(پەروەردە، خویندنی باڵا، دارایی) دەکات بۆ چارەسەکردنی گرفتی مامۆستایانی وانەبێژ.

هاوکات لێژنەکە داوا دەکات، شایستە داراییەکانی ماماۆستاینی وانەبێژ لە کات و ساتی بدرێت و چارەسەرێک بۆ داهاتووی ئەو مامۆستایانە دیاری بکڕیت، بە تایبەت ئەوانەی ماوەی 10 ساڵە وانەبێژ و دانەمەزراون.

هەفتەی ڕابردوو، لە لایەن لێژنەی تایبەت بە خوێندنی باڵا و پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە، پێشنیازی دیارکردنی شایتەی دارایی بۆ وانەبێژان دیاریکرا، بەجۆرێک ئەو وانەبێژانەی خاوەن بروانامەی تەکنیکین، بڕی  350 هەزار دیناری عێراقیان پێ بدرێت و هاوکات خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریس، بڕی 450 هەزار دیناریان بۆ دابین بکرێت، بەڵامم مامۆستایانی وانەبێژ ئەو پێشنیازەیان ڕەتکردەوە و ئاشکرایان کرد" ئێمە داوای دامەزراندن دەکەین"

هەروەها وتیان" بە هۆی تێچووی هاتووچۆ، تەنیا 100 هەزار دینارمان بۆ دەمێنێتەوە".

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 21 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن، بە هۆی قەیرانی دارایی و سیاسەی هەرێمی کوردستان، حکوومەت نەیتوانیوە ئەو ژمارەیە دابمەزرێنێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین