بۆ دووه‌م رۆژ هێرش ده‌كرێته سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكا
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ به دوو فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له شارى ئه‌نبار، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو. ئه‌مه‌یش دووه‌م هێرش ده‌بێت كه له دوو رۆژدا بۆ سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌درێن.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چوارى كانوونى دووه‌م به دوو فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له شارى ئه‌نبارى رۆژئاواى عێراق، به‌ڵام هێرشه‌كه پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه، هیچ زیانێكى ئه‌وتۆى نه‌بووه.
ئه‌م هێرشه دووه‌م هێرش ده‌بێت كه دوو رۆژ به دواى یه‌كتره‌وه بۆ سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق ئه‌نجام ده‌درێن. دوێنێ به دوو فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ى فیكتۆریا له به‌غدا، ئه‌ویش هیچ زیانێكى نه‌بوو.
له‌كۆتایى مانگى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان، به فه‌رمى كشانه‌وه‌ى هێزه جه‌نگاوه‌ره‌كانى هاوپه‌یمانانى له عێراق راگه‌یاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment