سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و فالح فەیاز پێکهێنانى حکوومەتى نوێى عێراق تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی هەوڵەکانى پێکهێنانى حکوومەتى نوێى فیدراڵى عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە پێنجى کانوونى دووەمى (2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە فالح ئه‌لفەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکى لەسەر کۆبوونەوەکە بڵاوکردۆتەوە و تێیدا دەڵێت، "لە دیدارێکدا دوایین پێشهاته‌کانی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، گفتوگۆ و هه‌وڵی لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تاوتوێ کران."

هەروەها لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم دا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و فالح ئەلفەیاز، "بیروڕایان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی فیدرالیی عیراق گۆڕییه‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین