رۆژنامه‌یه‌ك : هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران ئاسان نییه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ى كانوونى دووه‌مى 2022 رۆژنامه‌ى زه ناشیوناڵ كه به زمانى ئینگلیزى بڵاوده‌بێته‌وه، له راپۆرتێكدا بۆچوونى چه‌ندان شرۆڤه‌كارى سیاسى به‌ناوبانگى وه‌رگرتووه كه به یه‌كه‌وه دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، مه‌رج نییه هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراق وه‌ك هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئاسان بێت.
ریناد مه‌نسوور له سه‌نته‌رى چیتام هاوس قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌كه كردووه و ده‌ڵێ، "ده‌نگدانى رۆژى یه‌كشه‌ممه بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، مه‌رج نییه ئاماژه بێت بۆ یه‌كگرتوویى بزاوتى پێكهێنانى حكومه‌ت".
مه‌نسوور ده‌ڵێ، "هێشتا ته‌نگژه‌كه بوونى هه‌یه و هێشتا رۆشن نییه كێ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت".
ئه‌و شرۆڤه‌كاره پێشبینی ده‌كات له پێكهێنانى حكومه‌ت و دابه‌شكردنى پۆسته‌كان دووباره لایه‌نه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر به‌شبه‌شێنه‌وه و ده‌شڵێ، "له‌وانه‌یه سه‌رۆكایه‌تى به‌رهه‌م ساڵح كۆتایى بێت!"
له‌هیب هیگل كه شرۆڤه‌كارێكى تره باس له‌وه ده‌كات ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌نێوان سه‌در و ته‌قه‌دوم و پارتى كراوه، ره‌نگه له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وا به خۆڕاگریى نه‌مێنێته‌وه. له‌هیب پێشبینى گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ندێك كارى توندوتیژیش له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment