سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە کەمال ئەترووشى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەپەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى خوشکیان سەرەخۆشى لە كه‌مال ئه‌ترووشى، وه‌زیرى سامانه‌ سرووشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16/کانوونى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌مال ئه‌ترووشى، وه‌زیرى سامانه‌ سرووشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، "بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووى خوشكیان، هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕى و هیواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و دڵنه‌وایى به‌ خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت."

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "وه‌زیرى سامانه‌ سرووشتییه‌كان، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌كه‌یانى بۆ‌ په‌یوه‌ندیى و هاوبه‌شیى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین