سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا بڕیارى سیاسى پێویسته‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزى سویسرا بۆ عیراق و ئوردن ڕایدەگەیێنێت، گرنگە "له‌ عیراق سه‌قامگیریى سیاسى هه‌بێت و ڕێگه‌یه‌ك بۆ پێكه‌وه‌كاركردن و هاوبه‌شى بدۆزرێته‌وه‌."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (20/کانوونى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌ كۆبوونه‌یه‌كدا لەگەڵ لوكاس گاسه‌ر باڵیۆزى سویسرا بۆ عیراق و ئوردن، بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سویسرا تاوتوێ كرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له‌ گرنگیى كردنه‌وه‌ و ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ له‌ به‌غدا كرایه‌وه‌.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى سویسرا، هاوڕا بوون گرنگه‌ "عیراقییه‌كان بۆ پرۆسه‌ى سیاسیى وڵات بگه‌نه‌ لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش و حكوومه‌تى داهاتوو و پرۆسه‌ى سیاسى به‌گشتى كۆكه‌ره‌وه‌ و له‌ خزمه‌تى سه‌قامگیریى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندیى عیراق و هه‌موو پێكهاته‌كانى و له‌ ئاستى‌ ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌میدا بێت."

هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى"سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ گرنگه‌ له‌ عیراق سه‌قامگیریى سیاسى هه‌بێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌تایبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كه‌ ئیراده‌ و بڕیارى سیاسى پێویسته‌، هه‌روه‌ها پابه‌ندى به‌ ده‌ستووره‌وه‌ بكرێت و فیدرالى بچه‌سپێت، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش له‌ پشتیوانیكردنى عیراق به‌رده‌وام بێت."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین