هەسەدە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە هەواڵ

نوچەنێت

هێزەکانی سوریای دیموکرات، سەبارەت بە هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە. دەستگیرکردنەوەی ژمارەیەک لە بەندکراوە هەڵاتووەکان و کوژرانی پێنج چەکداری راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی( 21/کانونی دووەم/2022  ) هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە گەیێندراوێکدا دەڵێت: هێزەکانمان توانییان رێگە لە هەڵاتنی بە کۆمەڵی چەکدارانی داعش، لە گرتوخانەی غوێران بگرن و 89 لە هەڵتوان دەستگیربکەنەوە و پێنج چەکداریان لێ بکوژن.
شەوی رابردوو، هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند: پشێوی لە گرتوخانەیەکی شاری حەسەکە دروستبووە، کە ژمارەیەک ئەندامی داعش تێیدا بەندکراون و کۆمەڵێک لەو بەندکراوانە هەوڵی هەڵاتنیان داوە.
هەر بە پێی راگەیێندراوەکە، ئەم هەوڵە لە رێگەی شانە نوستووەکانی داعشەوە بووە، کە لە ناو شاردا تەقەیان کردووە بۆ ئەوەی پەیام بگەیەننە گیراوەکانیان لە بەندیخانە. دۆخی دەوروبەری گرتوخانەی حەسەکە و گەڕەکەکانی نزیکی هێشتا نائاساییە و چەکدارانی داعش هاوڵاتییانی مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار دەهێنن.  

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین