ئاگادارییەکی بە پەلە لە هاتوچۆی هەولێرەوە هەواڵ

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بە پەلەی بۆ هاوڵاتییانی سنوری پارێزگای هەولێر بڵاوکردەوەو داوادەکات، بە پەلە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی(21/ کانونی دووەم/2022 ) بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا، داوای لە هاووڵاتییان و شۆفێران کرد سەردانی شەقڵاوە نەکەن و ئەوانەشی چوون بگەڕێنەوە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێران و گەشتیاران ئاگادار دەکەینەوە، کە لە شەقڵاوە و دەوروبەری پلەکانی گەرما نزم بوونەتەوە بۆ چوار پلە لەژێر سفر، بەخێراییش پلەکانی گەرما دادەبەزن، ئەگەری دروستبوونی شەختە و بەستەڵەک بەڕێژەیەکی زۆر هەیە، کە دەبێتە هۆی کۆنترۆڵ لەدەستدانی ئۆتۆمبێلەکان، بۆیە داواتان لێ دەکەین کە بەزوویی بەرەو هەولێر بگەڕێنەوە، بۆ سەلامەتی خۆتان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین