هۆڵه‌ رۆشنبیرییه‌كانى هه‌ولێر نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌ کولتوور

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، بڕیارى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هۆڵى گه‌ل دراوه‌ و هه‌روه‌ها پلان هه‌یه‌ سه‌رجه‌م هۆڵه‌ رۆشنبیرییه‌كانى هه‌ولێر نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ى کانوونی دووەمی 2022 سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى هه‌رێمى كوردستان به‌ نوچه‌نێتى راگه‌یاند، بڕیاره‌ ئه‌مساڵ ده‌ست به‌ ته‌واوكردنى پرۆژه‌ى هۆڵى گه‌ل بكرێتەوە، كه‌ ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه‌ وه‌ستاوه‌، هه‌روه‌ها بڕیاره‌ هۆڵه‌كانی تریش به‌ شێوه‌یه‌ك نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ بگونجێن، چونكه‌ ته‌مه‌نى هه‌ر یه‌كێك له‌ هۆڵه‌كان زیاتر له‌ 40 ساڵ ده‌بێت.

پێشتر له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانى هه‌ولێر بۆ ته‌واوكردنى پڕۆژه‌ى هۆڵى گه‌ل كه‌میپینێك كرا بوو، حه‌مه‌سوار عه‌زیز نووسه‌ر و ره‌خنه‌گرى شانۆیى یه‌كێك بوو له‌ رێكخه‌رانى كه‌مپینه‌كه‌. حه‌مه‌سوار ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانه‌كى بۆ نوچه‌نێت گوتى،  "ئاگادارین بڕیارێک هەیە ئەمساڵ لە بودجه‌ى ساڵی 2022 لەسەر پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر پرۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هۆڵی گەل ده‌ستپێكاته‌وه‌".

حەمە سوار عەزیز سه‌باره‌ت به‌ هۆڵه‌كانی تریش حه‌مه‌سوار گوتى، "جگە لەو بڕیارە بڕیارێکی تریش هەیە هەر دوو هۆڵی میدیا و رۆشنبیری کۆمەڵیک پێداویستیان هەیە بۆیان جێبەجێ بکرێت و تازە بکرێنەوە، ته‌نانەت هۆڵی پەیمانگای هونەرە جوانەکانیش ئێستا کورسی تازەی بۆ دابین کراوە رەنگە ئەم هۆڵەش پەرەپێدانی باشتری بۆ بکرێت کورسییەکانی بگۆردرێن و چاکبکرێنەوە، ئەمساڵ بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی پێمان دەگات مزگێنی و قسەی خۆشە، کە ئەم هۆڵانە چاک دەکرێنەوە  بۆ شانۆکاران و هونەرمەندان".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین