سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەیادى (1)ـى شوبات دا: با یادیان هانده‌رى پێكه‌وه‌یى و یه‌كڕیزیمان بێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە ساڵیادى کردەوە تیرۆریستییەکەى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان و مەڵبەندى سێ یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "به ڕێز و شكۆوه‌ یادى شه‌هیدانى نه‌مرى 1ى شوبات ده‌كه‌ینه‌وه‌ و سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكیان ده‌نێرین."

ئەمڕۆ سێشەممە (1/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا یادى شەهیدانى (1)ـى شوبات دەکاتەوە و دەڵێت، "كاروانى تێكۆشان و خزمه‌تى ئه‌و پۆله‌ سه‌ركرده‌ و دڵسۆزانه‌ى بوونه‌ قوربانیى ده‌ستى ڕه‌شى تیرۆر بۆ هه‌میشه‌ به‌رده‌وامه‌."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا جەخت لە یەکڕێزى لایەنەکان دەکاتەوە و ئاماژەوە بەوە دەکات، "با یادیان هانده‌رى پێكه‌وه‌یى، ته‌بایى و یه‌كڕیزیمان بێت."

جێگەى ئاماژەپێدانە، (18) ساڵ لەمەوبەر لە یەکى شوباتى (2004) لە یەکەم ڕۆژى جەژنى قوربان، دوو تەقینەوە لە هەردوو بارەگای لقی 2ی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی 3ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدران، بەوهۆیەوە 103 کەس شەهیدبوون، لە نێویاندا ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسی حکومی و کادیری دیار بوون، ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین