گرێى مالیكى تێكه‌ڵ به دۆسیه‌ى سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێت !
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌كى شوباتى 2022، چه‌ندان رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى و عێراقى باسی دوایین دانوستاندنیان كردووه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق. زۆربه‌ى رۆژنامه‌كان به به‌كارهێنانى سه‌رچاوه باسیان له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێ كردووه.
دوێنێ له نه‌جه‌ف نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى پارتى، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم، خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى سیاده، له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌یش له‌سه‌ر پێشنیارى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى بوو، زیاتریش وه‌ك لێدوانه فه‌رمییه‌كان باسى ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه بوو لایه‌نه شیعه‌كان له یه‌كتر نزیك بكرێنه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت گرێى نوورى مالیكى گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كان، چونكه موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در سووره له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ى نوورى مالیكى له پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ، له‌به‌رانبه‌ریشدا لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى تا ئێستا ئاماده نیین ده‌سته‌به‌ردارى مالیكى بن و نایانه‌وێ بێ ئه‌و به‌شدارى له پرۆسه سیاسییه‌كه بكه‌ن.
به‌رهه‌م ساڵح به دوورخستنه‌وه‌ى مالیكى سوودمه‌ند ده‌بێت
دوێنێ عه‌ره‌فات كه‌ره‌م راوێژكارى سه‌رۆك بارزانى له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكراى كرد، نێچیرڤان بارزانى پێشنیار بۆ موقته‌دا سه‌در ده‌كات، تا به‌وه رازى بێت پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمار به نوورى مالیكى بدرێت، ئه‌مه‌یش بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كانى شیعه، به‌ڵام تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیارە هیچ كه‌سێك روونكردنه‌وه‌ى زیاترى نه‌داوه و ته‌نانه‌ت موقته‌دا سه‌دریش دواى كۆبوونه‌وه‌كه په‌یامێكى به ده‌ستخه‌تى خۆى بڵاوكرده‌وه و هاوشێوه‌ى په‌یامه‌كانى پێشووى دووپاتى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه كرده‌وه و ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بوو، ئه‌م جاره موقته‌دا سه‌در نووسیبووى، "پێشوازى له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنێكى نیشتیمانى ده‌كه‌ین" ئه‌مه‌یش وه‌ها لێكدرایه‌وه كه سه‌در ته‌نیا بژارده‌ى ئۆپۆزسیۆنبوونى بۆ لایه‌نه‌كانى تر‌ى شیعه هێشتووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "پێشنیاره‌كه‌ى بارزانى به‌ر گرێى مالیكى كه‌وتووه" له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و پێشنیاره‌ى مه‌سعود بارزانى كردوویه‌تى له‌گه‌ڵ تێڕوانینى ئێرانیش یه‌كده‌گرێته‌وه و زیاتر ئامانج ئه‌وه‌یه كێشه‌كانى ناو ماڵى شیعه چاره‌سه‌ر بكرێن و لێكدانه‌وه‌ى ئه‌وه نه‌كرێت كه كورد و سوننه دووبه‌ره‌كى نێوان شیعه‌كان قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه. له هه‌مان راپۆرتى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت هاتووه، كورد ده‌یه‌وێ نوورى مالیكى به‌وه رازى بكات، به‌ریه‌ككه‌وتن روونه‌دات، به‌ڵام به‌روونى باسى له‌وه نه‌كردووه، ئه‌و رازیكردنه چۆن ده‌بێت. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات، سه‌در رازى بووه ئه‌ندامانى ده‌وڵه‌تى یاسا له پرۆسه‌كه به‌شدار بن، ته‌نیا خودى مالیكى نه‌بێت.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در گفتوگۆ بكه‌ن، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ده‌یانه‌وێ سه‌در پاڵپشتى به‌رهه‌م ساڵح بكات و له دژى كاندیدكردنى زێبارى بوه‌ستێته‌وه.
موحسین سه‌عدون:
وڵاتانى عه‌ره‌بى پاڵپشتى هۆشیار زێبارى ده‌كه‌ن
ئه‌و رۆژنامه‌یه باس له‌وه ده‌كات به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى تازه له‌وه گه‌یشتووه كه دوورخستنه‌وه‌ى مالیكى رووده‌دات، به‌ڵام ده‌یانه‌وێ له‌برى ئه‌مه سه‌رخستنى به‌رهه‌م ساڵح بكه‌نه مه‌رجێك. رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب روونی نه‌كردووه‌ته‌وه، بۆچى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پێداگریى له‌سه‌ر سه‌رخستنى به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" به هه‌مان شێوه‌ى دوو رۆژنامه‌كه‌ى پێشوو، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى پارتى ئه‌و زانیارییه‌ى وه‌رگرتووه، كه دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ى چوارقۆڵى "نێچیرڤان بارزانى، موقته‌دا سه‌در، محه‌مه‌د حه‌لبووسى، خه‌میس خه‌نجه‌ر" دووپات له‌سه‌ر رێككه‌وتنى نێوان پارتى و ته‌قه‌دوم و سه‌در كراوه‌ته‌وه و له هه‌مان كاتیش‌دا له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنى زێبارى رێككه‌وتوون، جگه له‌مانه‌یش دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ره‌وتى سه‌در مافى پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌یه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌وه ده‌كات هیچ ئاماژه‌ییه‌ك نییه بۆئه‌وه‌ى چانسى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌رز ببێته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كە به‌رهه‌م ساڵح و یه‌كێتى پشت به‌و به‌ره‌یه ده‌به‌ستن.
پارتى هه‌وڵ ده‌دات مالیكى و سه‌در ئاشت بكاته‌وه
ئه‌مڕۆ موحسین سه‌عدون ئه‌ندامى شاندى دانوستاندكارى پارتى بۆ به‌غدا له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى حزبه‌كه‌ى باسى له‌وه كردووه، وڵاتانه‌ى عه‌ره‌بى پاڵپشتى كاندیدكردنى هۆشیار زێبارى ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" له راپۆرته‌كه‌ى ده‌ڵێ "سه‌ركه‌وتنى به‌رهه‌م ساڵح نیمچه مسۆگه‌ره" ئه‌وا موحسین سه‌عدون به پێچه‌وانه‌وه پێیوایه ئه‌م چانسه بۆ هۆشیار زێبارى ده‌بێت.
سه‌عدون ده‌ڵێ، "لەسەر ئاستی وڵاتانیش پشتگیرییەکی باشی ھۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەکەن، بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی، چونکە عێراقی گەڕاندەوە بۆ ئەندامی کۆمکاری عەرەبی و هەروەها ئەم وڵاتەی لە بەندی حەوتەم دەرھێنا و بە دانپێدانانی ھەموو ئەندامانی کۆماری عەرەبی، کاتی خۆی ھۆشیار زێباری باشترین وەزیری دەرەوەی عێراق بووە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment