وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری دەکات کوردستانی

نوچەنێت

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردە، گۆڕانکاری لە پشووەکانی مانگی ئازاری ئەمساڵدا دەکرێت و ژمارەی رۆژەکانی پشو کەم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە(  6/شوبات/2022 ) وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا خشتەی پشووەکانی مانگی ئازاری بڵاوکردەوەو تێیدا ژمارەی رۆژەکانی پشو دیاریکراوە.

بەپێی نوسراوەکە، پشووەکانی ئازار و نەورۆز لە رۆژی(11-24) دەبێت و رۆژەکانی(12،13،15.16.17) دەوامی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن دەبێت. بەمەبەستی قەرەبوکردنەوەی ئەو رۆژانەی لە مانگی کانونی دووەم بەهۆی نا لەن=باری کەشوهەواوە کرابووە پشو.

ئەوەش بۆ قەرەبووکردنەوەی پشووەکانی مانگی 1ی 2022 کە بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا بڕیاری لەسەر درابوو.

لە نوسراوەکەدا هاتووە: تاقیکردنەوەکانی بەراییەکانی پۆلی 12 لە (19/شوبات/2022) دەستپێدەکات و لە (01/ئازار/2022) کۆتاییان دێت. هەروەها تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی نۆیەم و 12ـی ئامادەیی لە (21/نیسان/2022 )دەستپێدەکات و لە (30/نیسان/2022 )کۆتاییان دێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین