خاوەن بڕوانامەکانی ماستەر و دکتۆرا لە وەزارەتی پەروەردە داوای گۆڕینی یاسایەک دەکەن
سیهام میران-نوچەنێت
رۆژی(29/شوبات/2022 )کۆمەڵێک خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یاداشتێکیان ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانی کوردستان کردووە، تێیدا داوادەکەن ئەو ماف و ئیمتیازاتانەی کە لەوەزارەتی خوێندنی باڵا دەدرێت بە هاوشانەکانیان بۆئەوانیش بەرەوا ببینرێت و پێیانبدرێت.
مامۆستا موحسین سلێمان، مامۆستایی یاریدەدەر لە وەزارەتی پەرەوەردە، سەبارەت بە داواکارییەکەیان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێتی گوتی"یاداشتەکە لە 197 ماددەی یاسای پێکهاتووە. یەکێک لە ماددە یاساییەکان ماددەی 82 پەیوەستە بە ئێمەوەیە وەکو هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە وەزارەتی پەروەردە. تێبینیمان لەسەر ئەو بڕگەیە هەیە و ئەلتەرناتیڤمان بۆی هەیە، پێشنیازمان کردووە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان مافی مامۆستایانی هەڵگری ماستەر و دکتۆرا کەمتربێت لەوەی لە ماددەی 27ی یاسایی پەروەردەی وەزارەتی عێراقی داهاتووە، کە رێك مافی مامۆستایانی هەڵگری ماستەر و دکتۆرا بە وەزارەت دەبەستێتەوە بە یاسایی 23ی حکومەتی فیدراڵ. لە هەرێمی کوردستانیش ئەو یاسایە خراوەتە جێبەجێکردن تایبەتە بۆ رێکخستنەوەی بڕوانامە بەرزەکان".
لە ماددەى (82) پرۆژە یاساکە داهاتووە: (هەموو ئەوانەی میلاکی وەزارەتی پەروەردەن وهەڵگری بڕوانامەى دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆران، هەموو ئەو ماف و جیاوکانەیان(امتیازات) پێ دەدرێت کە لەیاسا کارپێکراوەکانی هەرێم دا هاتووە".
هەمواربکرێت بە (هەڵگرانى بڕوانامەى دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە وەزارەتی پەروەردە، هەموو ئەو ماف و جیاوکانەیان(امتیازات) پێ دەدرێت کە هاوتاکانیان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا هەیانە و بەگوێرەى یاسای جێبەجێکردنی یاسای راژەی زانکۆیی ژمارە(12)ی ساڵی 2013 لەهەرێم مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت لەکاتى دەوام و مۆڵەت و خانەنشینى).
مامۆستا موحسین سلێمان، جەخت لەوە دەکاتەوە"ئێمە ئەو داواکارییە دەکەین لەبەر ئەوەی تاکە یاسایە کە لە هەرێمی کوردستان و هەمیش پێشتر لە حکومەتی عێراق بروانامە بەرزەکانی تەنزیم کردبێت، ئەوەی ئێستاکە وەزارەتی پەروەردە پێشنیازی کردووە ماددە یاساکە جۆرێک لە گشگیری تێدایە. کێشەی یاساییمان بۆ دروست دەکات لە داهاتوودا".
ژمارەی ئەو مامۆستایانەی کە تاکو ئێستا ئەم یاداشتەیان بەمەبەستی گۆڕینی یاساکە واژۆکردووە، 600کەسە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment