دۆخی کۆریای باکوور ناکۆکییەکی نوێ لەنێوان ئەمریکا و ڕووسیا دروستدەکات
نوچەنێت
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (ئەلخەلیج)، ڕووسیا لە مانگی شوباتدا کە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکانی گرتووەتە ئەستۆ، تیشکی خستووەتە سەر ئەو سزایانەی ئەنجومەنەکە بەسەر کۆریای باکووردا سەپاندوونی.
بەڵام بەهۆی ئەوەی ڤاسیلی نیبینزیا، باڵیۆزی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان تووشی کۆرۆنا بووە، نەیتوانیوە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.
لیندا تۆماس، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دووشەممە 7ی شوبات لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی " داوا لە کۆماری کۆریای دیموکراتیی میللی دثکەین پابەند بێت بە فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانیی گەلەکەی، ئەویش لە ڕێگەی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و ڕاوەستاندنی پارە خەرجکردن بۆ پڕۆگرامەکانی چەکە کۆکوژەکان و مووشەکە بالستییە نایاساییەکانی، با لەبری ئەوە کاری لە پێشینەی بریتی بێت لە دابینکردنی پێداویستییەکانی گەلەکەی".
کۆماری کۆریای دیموکراتیی میللی، کە ناوی فەرمیی کۆریای باکوورە، ئەو کۆمارە ئاسیاییەیە کە لە 2006 ەوە کەوتووەتە ژێر سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، ئەوەش بەهۆی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکانی و پەرەپێدانی مووشەکە بالستییەکانی.
مانگی نۆڤەمبەری رابردوو ڕووسیا و چین بەناوی هەنگاوێک بۆ باشکردنی دۆخی مرۆیی لە کۆریای باکوور، هەوڵی زیندووکردنەوەی ئەو تەقەلا نێودەوڵەتییەیان دا کە لە ساڵی 2019 خرایە گەڕ بە مەبەستی سووککردنی سزاکانی سەر کۆریای باکور، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەدەنگەوەهاتنێکی ئەوتۆیان دەست نەکەوت لەناو ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان، چین و روسیا هەوڵەکەیان نەخستە ناو دەنگدانی ئەندامانی ئەنجوومەن.
لەم میانەیەدا دیمیتری پۆڵیانسکی جێگری باڵیۆزی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتەیەکیدا لە بەردەم ئەنجوومەنی ئاساییش وتی "ئەگەر بڕیارە ئەنجوومەنی ئاساییش بیری لای خەڵکی ئاسایی کۆریا بێت نەک پرسە جیۆسیاسییەکان، دەبێت پشتیوانیی ئەم پێشنیازەمان بکات، بە تەواویش بڕوامان وایە ڕێوشوێنی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاساییش دەبێت بە باشی لایەنی مرۆییش ڕەچاو بکەن".
لە راپۆرتێکی نهێنی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە دۆخی مرۆیی لە کۆریای باکوور خراپتر بووە و ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناوە ئەو وڵاتە بۆ ڕێگری لە کۆرۆنا کەرەنتینە جێبەجێ دەکات و ئەوەش دۆخی هاووڵاتییانی سەختتر کردووە.
ڕووسیا و چین کۆبوونەوەی ئەم دووشەممەیەی ئەنجوومەنی ئاساییشیان قۆستەوە بۆ باسکردنی سزا تاکلایەنەکان بە گشتی و بێ ناوهێنان. چانگ جون باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم بارەیەوە وتی "ئەم سزایانە بە راست و چەپ و بە هەموو لایەکدا شێتانە دەوەشێنن، وای لێهاتووە دەڵێی ئەمانە ئالوودە بوون بە بەخشینەوەی سزاوە".
لە وەڵامدا لیندا تۆماس نیگەرانیی خۆی دەربڕی لە هەوڵەکانی ڕەخنەگرتن لە شەرعیەتی سزاکان، وتیشی ویلایەتە یەکگرتووەکان تەواو دژی ئەم جۆرە هەڵوێستانەیە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment