سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: بۆ ئێستا و داهاتووش چاومان لە ڕۆڵى تهواوى نووسهران و ئهدیبانى كوردستانه
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "بە بۆنەی پەنجا و دووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نووسەرانی كوردهوه، بە گەرمی پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و یەكەیەكەی ئەندامانی یەكێتییەكەتان و هەموو نووسەران و ئەدیبانی کوردستان دەكەم."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا ئاماژەى بەوە دەکات، "ئەو ڕێكخراوە پڕ بەرهەم و بەخششەی كە خزمەتێكی بەرچاو و بێ دابڕانی بە ئەدەب و زمان و كولتووری كوردی كردووە، لە مەیدانی خەباتیشدا نموونەی چاونەترسی و سیمبولی بەرەنگاربوونەوەی ستەم و سەرکوتکاری و هەمیشە لە سەنگەری گەل و نەتەوەكەیدا بووە."
دەقى پەیامى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتیى نووسەرانى کورد:
بەڕێزان لە مەڵبەندی گشتیی یەكێتیی نووسەرانی كورد
بە بۆنەی پەنجا و دووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نووسەرانی كوردهوه، بە گەرمی پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و یەكەیەكەی ئەندامانی یەكێتییەكەتان و هەموو نووسەران و ئەدیبانی کوردستان دەكەم.
لەم یادە شكۆدارەدا، بە ڕێزەوە لە خەباتی زیاتر لە نیو سەدەی یەكێتییە سەنگین و تێكۆشەرەكەتان دەڕوانین. ئەو ڕێكخراوە پڕ بەرهەم و بەخششەی كە خزمەتێكی بەرچاو و بەردەوام و بێ دابڕانی بە ئەدەب و زمان و كولتووری كوردی كردووە، لە مەیدانی خەباتیشدا نموونەی چاونەترسی و سیمبولی بەرەنگاربوونەوەی ستەم و سەرکوتکاری و هەمیشە لە سەنگەری گەل و نەتەوەكەیدا بووە.
بۆ ئێستا و داهاتووش چاومان له یهكێتیى نووسهرانى كورد و تهواوى نووسهران و ئهدیبانى كوردستانه كه ڕۆڵى كاراى خۆیان له برهودان به گیانى وابهستهیى به نیشتمانهوه، مرۆڤسازى، ئازادى و پاراستنى مۆرك و ناسنامه و كولتوورى كورد و كوردستاندا بگێڕن، ئێمهش به ههموو شێوهیهك هاوكار و پشتیوانیان دهبین.
لەم بۆنەدا، یادی زیندووی ئەو نووسەرە شەھیدانە بەبیر دههێنێنەوە كە لە سەنگەری خەبات و داكۆكی لە ئازادی و مافەكانی گەلدا، سەری بەرزی قەڵەمەكانیان نەوی نەكرد و بە هەڵوێستەوە گیانی پاکیان بەخشی. سڵاو و ڕێز بۆ خانەوادە سەربەرزەکانیان. سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم ئەو نووسەرانەی تەمەنیان بۆ خزمەتی وشەی كوردی و پێشکەوتنی كولتوور و فەرهەنگی گەلی کوردستان تەرخان كرد.
ئەم یادە لە ھەموو نووسەران و ئەدیبانی کوردستان پیرۆز بێت. ھیوای گەشە و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم، ھەر شاد و سەرفراز بن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2022/2/10



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment