تەرمی دانەر دۆزرایەوە کوردستانی

نوچەنێت

پۆلیسی هەولێر دۆزینەوەی تەرمی منداڵێکی لە ناحیەی شەمامک دۆزییەوە، گوتەبێژی بەرگری شارستانی رایگەیاند: تەرمی دانەری دە مانگە.

ئەمڕۆ شەممە( 12/شوبات/2022) پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (بنکەی پۆلیسی شەمامک) کاتژمێر 06:00ی بەیانی دوای گەڕانێکی ورد و چڕ لە نزیک گوندی سیاو تەرمی منداڵێکیان دۆزییەوە کە پێکهاتبوو لە کەلە سەر و ئێسک پروسک.                                         

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند: دوای لێکۆڵێنەوە دڵنیابووینەتەوە کە تەرمی دانەر نەبەزە و لە یەکێک لە گوندەکانی سنوری شەمامک دۆزراوەتەوە. 

رۆژی 17-12-2021ی هەولێردا کە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لافاوێکی گەورە دروستبوو، 12 کەس گیانیان لەدەستدا، جگە لە تەرمی دانەر نەبەزی 10 مانگ، هەموو تەرمەکانی دیکە دۆزرانەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین