میسان.. زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه‌ى شیعه له شه‌ڕى ناوخۆ
نوچه‌نێت
ئه‌و زنجیره یه‌كتركوشتنه‌ى كه به‌م دواییه له میسان "عماره" ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌رخه‌رى ئه‌و دابه‌شبوونه‌یه كه له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانى شیعه روویانداوه، ده‌كرێت به‌ره‌و شه‌ڕى ناوخۆى یه‌ك پێكهاته بڕوات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانیش ئاره‌زوویان لێى نه‌بێت. ئه‌وه‌ى پارێزگاكه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى سیاسه‌تمه‌داران و شاره‌زایان كه قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌ى "ئه‌خبار" كردووه، له چوارچێوه‌ى تاوانى رێكخراو و مافیاگه‌رییه، به‌ڵام په‌یوه‌سته به پێكهاته‌ى هۆزگه‌رییه‌وه، دواتریش په‌یوه‌سته به ململانێى سیاسى ئه‌م وڵاته. به‌و واتایه‌ى هۆزه‌كان سه‌ر به‌و لایه‌نانه‌ن كه له‌سه‌ر ئاستێكى نیشتیمانى كار ده‌كه‌ن، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و هۆزانه داڵده‌ى گرووپى مافیاگه‌رى ده‌كه‌ن.
میسان به‌وه ناسراوه كه موڵگه‌ى گرووپه‌كانى بازرگانیكردنه به ماده هۆشبه‌ره‌كان، ئه‌مه‌یش له سایەی لاوازى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له‌و شاره نوێ بێت به‌ركه‌وتنى سیاسییه كه له ته‌واوى شاره‌كه ره‌نگی ده‌داته‌وه و ئه‌و هۆكارانه له خۆده‌گرێت هه‌ر ساتێك بێت بته‌قێته‌وه.
له میسان ململانێى سیاسى و هۆزگه‌رى و مافیاگه‌رى تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بووه
ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌یش بێت بۆ ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه، كوشتنى ئه‌حمه‌د فه‌یسه‌ڵ بوو كه دادوەری تایبه‌تمه‌ند بوو به دۆسیه‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كان و هه‌فته‌ى رابردوو كوژرا، به‌ڵاَم ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نه‌یانتوانى تاوانباران بگرن، چونكه ئه‌وان له رووى سیاسییه‌وه داڵده دراون و له ده‌زگا حكومییه‌كانه‌وه ده‌ستڕۆیشتوون.
به سیاسیبوونى بابه‌ته‌كه دواى كوشتنى كه‌رار ئه‌بورغیف كه چه‌كدارى سه‌رایا سه‌لامى سه‌ربه موقته‌دا سه‌در بوو، گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕى، به تایبه‌تى كاتێك سه‌در كوشتنه‌كه‌ى وه‌ك فشارێك لێكدایه‌وه بۆ به‌شداریكردنى هه‌ندێك لایه‌ن له حكومه‌تى نوێ، به شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قى له رووداوه‌كه تۆمه‌تبار كرد و ته‌نانه‌ت ئه‌و راگه‌یێندراوه‌ى سه‌در بڵاویكردووه‌ته‌وه تێیدا ئاماژه به ناردنى شاندێكى باڵاى ره‌وتى سه‌در كراوه بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ عه‌سائیب، لایه‌نگرییه‌كى زۆر زه‌قى تێدا بوو، ئه‌مه‌یش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌یه‌كى فراوانى به‌دواى خۆى هێنا. چونكه سه‌در له راگه‌یێندراوه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر لایه‌نێك وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه ئه‌وا بێبه‌ریبوونى خۆى له هه‌ردوو لا راده‌گه‌ینێ" ده‌گوترێ ده‌بووایه سه‌در بێبه‌ریبوونى خۆى بۆ ئه‌و لایه‌نه ده‌رببڕێ كه وه‌ڵام ناداته‌وه، نه‌وه‌ك هه‌ردووكیان.
جاسم عه‌لیاوى په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا له شارى میسان له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى ئه‌خبار ده‌ڵێ، "پێكهاته‌ى پارێزگاكه ناسراوه، ره‌گوڕیشه‌ى هۆزگه‌رى و سیاسى هه‌یه، جا كاتێك ئاگرى ئاژاوه ده‌كه‌وێته نێوان دوو لایه‌ن، ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى سیاسى و هۆزگه‌ر ده‌بێت". عه‌لیاوى باس له‌وه‌یش ده‌كات، "به‌م دواییه مافیا ده‌ركه‌وتبوون كه ئامانجى ئابوورییان هه‌بوو، كاریگه‌ریشى له رووه هۆزگه‌رى و سیاسییه‌كه‌یشى هه‌بوو.
به بڕواى ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌ى لێكه‌وته‌ى نوێ بێت له شاره‌كه، دامه‌زراندنى ژوورى تایبه‌تى ئۆپراسیۆنه‌كان كه سه‌ربه‌خۆیى خۆى له رێكاره ئه‌منییه‌كان هه‌یه، به‌ڵام پێشتر سه‌ربه فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌كانى سۆمه‌ر بوو. هه‌روه‌ها هێزه‌كانیش له شاره‌كه زیاد كراون، سوپایش پیشه‌گه‌رانه كاره‌كه‌ى خۆى ده‌كات و لایه‌نگرى سیاسى ناكات.
خاڵێكى تر‌ى ئه‌رێنى به بڕواى ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌یه فرمانه‌كانى گرتن جێبه‌جێكراون، به‌ڵام له ئاستى پێویست نه‌بووه، چونكه هێشتا هه‌ندێك له داواكراوان نه‌گیراون، هه‌ر ئه‌وانیشن هۆكارى ناسه‌قامیگیرین.
عه‌لى حوڕ شاره‌زای كاروبارى ئه‌منى له پارێزگاى میسان باس له‌وه ده‌كات، پێشێلكارییه‌كانى ئه‌م دواییه له میسان خه‌سڵه‌تێكى تاوانكاریان هه‌یه، به‌ڵام تیرۆریستى نین، ئه‌گه‌رهاتوو گه‌شه بكه‌ن ئه‌وا خه‌سڵه‌تێكى تیرۆریستیان ده‌بێت ئه‌گه‌ر په‌له له چاره‌سه‌ركردنیان نه‌كرێت.
شه‌ڕى هۆزگه‌رى به خه‌سڵه‌تى سیاسى ده‌كرێت
ئه‌و شاره‌زایه ئه‌منییه باس له‌وه‌یش ده‌كات كوشتنه‌كانى ئه‌م دواییه خه‌سڵه‌تێكى سیاسیان هه‌بوو، له راگه‌یێندراوه‌كه‌ى سه‌دریش ده‌رده‌كه‌وێت كه تاوانباران ناسراون و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ناتوانن ده‌ستگیریان بكه‌ن. عه‌لى حوڕ ده‌ڵێ، "قه‌تیسبوونه سیاسییه‌كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌واوى دۆسیه‌كانى ئه‌منى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه، تێكه‌ڵبوونى هه‌ندێك مافیا و سه‌ركرده‌ى سیاسى و عه‌سایه‌رى بابه‌ته‌كان ئاڵۆز ده‌كه‌ن".
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر ناسه‌قامگیرى ئه‌منى له میسان به‌رده‌وام بێت ئه‌وا شاره‌كانى تریش ده‌گرێته‌وه كه له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه لاوازن.
تا ئێستا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ر له ته‌قینه‌وه‌ى شاره‌كه بگیرێت كه زۆربه‌ى دانیشتووانى شیعه‌ن، هێشتا ده‌توانرێت كۆنتڕۆڵى بارودۆخه‌كه بدرێت و له چوارچێوه‌ى تاوانكارى قه‌تیس بكرێت، به‌ڵام كاراكردنى رێكاره ئه‌منییه‌كان به تایبه‌تى دواى سه‌ردانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ شاره‌كه به ته‌نیا به‌س نییه، بۆ هێوركردنه‌وه، به‌ڵكو ته‌نیا به رێككه‌وتنى سیاسى ده‌كرێت، ئه‌وه‌یش به‌دوورخستنه‌وه‌ى ناكۆكییه سیاسییه‌كان ده‌بێت له ململانێى عه‌شایه‌رى و مافیاییه‌كان، له‌گه‌ڵ داڵده‌نه‌دانى تاوانباران.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment