قائیمقامی هەولێر: نرخی بەنزین لە هەولێر بەرز نەبووەتەوە کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

لە سلێمانی نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە و قائیمقامی هەولێر دەڵێت "ئەوان لیژنەی بەردەوامیان هەیە و سەردانی بەنزینخانەکان دەکەن، لە هیچ بەنزینخانەیەکی شاری هەولێر نرخی بەنزین بەرز نەبووەتەوە، هەر بەنزینخانەیەکیش بەنزینەکەی خراپ بێت رووبەڕووی دادگای دەکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 13/شوبات/2022) نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر لە لیدوانێکی تایبەت بە نوچەنێتی راگەیاند "نرخی بەنزین لە شاری هەولێر وەکو خۆیەتی هیچ گۆرانێکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، هەر بەنزینخانەیەکیش کوالێتی بەنزینەکەی خراپ بێت رووبەرووی دادگای دەکەنەوە".

بەنزینی نۆرماڵ لە سلێمانی، پێشتر لیتری بە 850 دیناربوو، بەڵام دوورۆژە نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە بۆ 875 دینار، لیتری موحەسەن 975 دینار و سوپەریش هەزارو پەنجا دینارە. سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت "نرخی بەنزین زیاتر بەرز دەبێتەوە".

لە بەنزینخانەکانی سنوری هەولێر، بەنزین هەیە نرخی بە 690 بۆ 750 دینارە و لەو بەنزینەش نییە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دابینی دەکەن، چەند جارێک پەرلەمانتاران رایانگەیاند، کوالێتی ئەو بەنزینانە خراپە و نابێت بفرۆشرێت، قایمقامی هەولێریش دەڵێت "ئەوان لیژنەی بەردەوامیان هەیە و سەردانی بەنزینخانەکان دەکەن، لە هیچ بەنزینخانەیەکی شاری هەولێر نرخی بەنزین بەرز نەبووەتەوە، هەر بەنزینخانەیەکیش بەنزینەکەی خراپ بێت رووبەڕووی دادگای دەکەنەو".

رۆژی (7/شوبات/2022) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی کردووە، رایگەیاندووە “لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی، سەرجەم بازگەکانی سنوری پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بە رێگەپێدان بە هێنانی (بەنزین) بۆ پارێزگای هەولێر، بەپێی کوالێتی و رسوماتە کارپێکراوەکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان”.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین