وەزارەتی ناوخۆ راگەیێندراوێکی لە بارەی نرخی بەنزین و خواردەمەنی بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دابەشکردنی ئەو بڕە بەنزینەی بە نرخی حکومی دابەش دەکرێت، دەبێت دابەشکردنەکە بەجۆرێک بێت کە تاکسی و پاس و هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی بەنزینی زیاتر وەربگرن

. ئەمڕۆ یەکشەممە (13/ئازار/2022)وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراویکدا دەڵیت: بە سەرپەرشتیی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ کۆبونەوەیەکیان ئەنجامداوەو و بڕیاریان داوە کە ژورێکی ئۆپەراسیۆن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە سەرۆکایەتی پارێزگا، دروستبکەن و دەسەڵاتیان پێبدرێت لە دابەشکردنی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخی خۆراک و پێداویستییەکان. 

ژووری ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرپەرشتی پارێزگا و ئەندامێتی نوێنەرانی پۆلیس، ئاسایش، کشتوکاڵ، چاودێریی بازرگانی، نەوت و کانزاکان، ڤێتێرنەری، تەندروستی و گومرگ پێکدێت.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: پێویستە ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە لە هێڵی گشتی کاردەکەن، زیاتر لەو بڕە بەنزینە سودمەندبن کە بە نرخی حکومی دابەش دەکرێت و وەزارەتی ناوخۆ دەسەڵات بە ژووری ئۆپەراسیۆن دەدات کە ئاسانکاریی زیاتر بۆ هێنانە ژوورەوەی کەلوپەلەکانی خۆراک و بەنزین و سوتەمەنی بە رەچاوکردنی کوالێتی و رێنماییەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین