جوتیار عادل: کار لەسەر دروستکردنی کۆبۆنی بەنزین دەکرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هەر بڕە پارەیەک بێتە گەنجینەی حکومەت ئەوا تەرخانی دەکەین بۆ موچە.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 16/ئازار/2022) د. جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیان: بەهەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەین موچە لە کاتی خۆی دابەش بکرێت و خەڵکی کوردستانیش دڵنیا دەکەنەوە هەر بڕە پارەیەک بێتە گەنجینەی حکومەت، ئەوا موچەی پێ دابەش دەکەین.

جوتیار عادل دەڵێت: لە کۆبوونەوەی دوێنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراو ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان، پەسەندکراوە و ئومێدەوارین بە زووترین کات بخرێتە سەر حیسابی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بە نرخی بەنزین گوتەبێژی حکومەت ئاشکرایکرد، کە کار لەسەر ئەوە دەکرێت کۆبۆن دروست بکرێت بۆ ئەوەی رێگری لەو کەسانە بکرێت کە بەردەوام بەنزین تێدەکەن و دواتر دەیفرۆشنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین