نەخۆشخانەی رزگاری: لەمەودوا بەبێ کارت ناتوانن سەردانمان بکەن کوردستانی

نوچەنێت

نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری هه‌ولێر، هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە له‌مه‌ودوا ناتوانن به‌بێ هه‌بوونى کارتى ڤاکسینى کۆرۆنا، بچنه‌ نێو نه‌خۆشخانه‌که.‌

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ( 14/شوبات/2022) نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌کى له‌ په‌یجى فه‌رمی خۆى، له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبوک) بڵاو کرده‌وه‌، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە لەمەودوا هیچ کەسێک ناتوانێت بە بێ هەبوونی کارتی ڤاکسین بچێتە نێو نەخۆشخانەکە.

لە ئاگادارینامەکەدا هاتووە: نەخۆشخانەی ڕزگاری وەکو هەر فەرمانگەیەکی دیکه‌ى حکومەت، رێنمایی بۆ هاتووە کە ڕێگە نەدرێت هاووڵاتی بەبێ کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا بچێتە ژوورەوە.

لە ماوەی رابردوودا چەند دامودەزگایەکی دیکەی حکومی، هاوڵلاتییانیان ئاگادارکردەوە کە بەبێ هەبوونی کارتی ڤاکسین، ناتوانن سەردانی فەرمانگەکە بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین