وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ فەرمانبەرانى: بەبێ کارتى ڤاکسین چیتر ناتوانن دەوام بکەن کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیێنێت، لەدواى سەرەتاى مانگى داهاتوو فەرمانبەران و هاووڵاتییان بەپێى وەرگرتنى ڤاکسین یان پشکنینى کۆرۆنا ناتوانن سەردانى ئەو وەزارەتە بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (24/کانوونى دووەم/2022)، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە "ڕێکەوتى (١/٢/٢٠٢٢) بە دواوە پێویستە هاووڵاتیان لەکاتى سەردانیان بۆ وەزارەت کارتى وەرگرتنى ڤاکسینیان پێ بێت، بەپێچەوانەوە ڕێگەیان پێنادرێت سەردانى وەزارەت بکەن بۆ ڕاییکردنى مامەڵەکانیان."

هەروەها وەزارەتى خوێندنى باڵا لە گشتاندنێکدا چەند بڕیارێکى بۆ پاراستنی سەلامەتى گیانی ھاووڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان لە دامودەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرد، کە بریتیین لەمانەى خوارەوە:

یەکەم: ئەو فەرمانبەرانەى دیوانى وەزارەت کە پێکوتە (ڤاکسینى) دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە، پێویستە تاکو ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٧/١/٢٠٢٢) وێنەیەک لە ناسنامە یاخود کارتى وەرگرتنى پێکوتە (ڤاکسین)ى دژە کۆرۆنا، بۆ دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى/ بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى لە دیوانى وەزارەت بنێرن.

دووەم: ئەو فەرمانبەرانەى دیوانى وەزارەت پێکوتە (ڤاکسینى) دژە کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، بەبێ تێستى کۆرۆنا کە (٤٨) سەعاتى بەسەردا تێپەڕ نەبووبێت، ڕێگەى پێنادرێت بێتە دەوام و بەنەهاتوو هەژمار دەکرێت، لەڕۆژى دەرچوونى ئەم نووسراوە.

سێیەم: لە دواى ڕێکەوتى (١/٢/٢٠٢٢) بەدواوە هیچ کەسێک ڕێگەى پێ نادرێت سەردانى  وەزارەتەکەمان بکات بەبێ هەبوونى کارتى ڤاکسین یان ئەنجامدانى تێستى کۆرۆنا کە (٤٨) سەعاتى بەسەردا تێپەڕ نەبووبێت.

لەلایەن تیمى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستی و سەلامەتیى لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، ڕاستاندن بۆ بەڵگەنامەکان دەکرێت ئەگەر ڤاکسینى وەرنەگرتبێت ڕێگەیان پێ نادرێت بێنە ناو دیوانی وەزارەت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین